كه‌ریم قادر
له‌م وڵاته‌دا كه‌سێك نادۆزیته‌وه به گرینگیه‌وه له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ڕوانێت، كه ئامانجێكی له‌مێژینه‌ی سه‌رۆك بارزانییه. به‌ڵام شكل و ئامانجی كۆنگره‌ش گرینگه، چونكه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی خاكى كوردستان دوور له ئیراده‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش كراوه، هه‌ر پارچه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی و پێشكه‌وتنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه ، بازدان به‌سه‌ر ئه‌م واقیعه نه‌خوازراوه بێ بوونی چوارچێوه‌یه‌ك له شێوه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئامانجی ره‌وای كوردستاندا نییه. به‌ڵام به‌شدارانی كێ بن؟ ئایا ته‌نها ئه‌و حزبه سیاسیانه تێیدا به‌شدار بن، كه خه‌باتی چه‌كداری ده‌كه‌ن؟ یا زه‌روریشه كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی پسپۆریش تێیدا به‌شدار بن، نه‌خاسمه ئه‌وه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه؟ چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نها نوێنه‌ری حزبه سیاسیه‌كان تێیدا به‌شدار بن، كه‌واته ده‌بێته كۆنگره‌ی حزبه سیاسییه‌كان. كێ ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی نوێنه‌رانی هه‌یه و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به‌شداربووان دیاری ده‌كرێن؟ ئایا ره‌وا نییه پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش تێیدا به‌شدار بن، كه ساڵه‌هایه له‌گه‌ڵ كورد پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاكه ده‌ژین، ته‌نانه‌ت خوێنیشیان بۆ رزگاریی كوردستان به‌خشیوه و داگیركا‌ر ئه‌وانیشی له تاوانه‌كانی خۆی نه‌پاراستووه؟
وێڕای بێ وه‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌م رۆژانه‌ی دوایی، كه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی كورد زیاتر روو له دره‌وشانه‌وه‌یه، لێره‌و له‌وێ خه‌ڵكانێك ده‌ستیان داوه‌ته چه‌واشه‌كاری و رشتنی فرمێسك بۆ نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی، كه پێشتر به پاساوی كێشه‌كان و نه‌گونجانی كات خۆیان لێی ده‌دزییه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌كرده‌نی له ئێستادا كێشه‌ی نێوان حزبه سیاسیه‌كان له‌چاو پێشتر قووڵتر بوونه‌ته‌وه. به‌ڵام كه ده‌بینن كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕۆن و یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستییه‌ك دروست ده‌بێته‌وه، ئێستا دێن فرمێسك بۆ نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕێژن، هه‌ندێكیان به‌تایبه‌تی به‌ره‌ی دژه‌سه‌ربه‌خۆیی له‌وه‌ش واوه‌تر ده‌ڕۆن، وه‌ك چۆن له‌روانگه‌ی سیاسیانه‌وه هه‌موو كێشه‌كانی كوردستان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتی، ئێستایش ده‌یانه‌وێ به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری ده‌ستی چه‌وری خۆیان به پارتی بسڕنه‌وه، كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه درێژه‌دانه به شه‌ڕی فه‌رمانپێكراویان به شه‌خسی سه‌رۆك بارزانی. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م، راستی ئامانجی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هۆكار و سه‌به‌بكاری نه‌به‌ستنی بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بكه‌مه‌وه.
له22/ 7/ 2013 سه‌رۆك بارزانی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به مه‌به‌ستی ئامادەكاریی بۆ كۆنگرەی نەتەوەیی له‌گه‌ڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان كۆبۆوه و له وتارێكدا ئامانج و مه‌به‌سته‌كه‌ی بۆ هه‌مووان خسته‌ڕوو، كه "ئامانجی سەرەكیی ئێمە لەو كۆنگرەیە بریتییە لەوەی هەموو لایەنە سیاسییە كوردییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان ببنە خاوەنی وتار و ستراتیژییەكی هاوبەش."
له‌پێناو گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیانه‌ی كورد به جیهانی ده‌ره‌وه بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و غه‌دره‌ی له‌مێژوو له كورد كراوه: "لە سەردەمی تازەدا بەهێزترین چەك و باشترین ڕێگە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دنیای دەرەوە و مسۆگەربوونی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان گرتنەبەری زمانی دیالۆگ و ئاشتی و پەیڕەوكردنی ڕێوشوێنە دیموكراتییەكانە. سەرئەنجام دەبێتە هۆی ئەوەی شەرعییەتێكی نێودەوڵەتی بدرێتە ویست و داواكارییەكانمان و پێگەی كوردیش لە نێوەندە جیهانییەكاندا بەهێزتر ببێت" كه به داڕشتنی ستراتیژێكی هاوبه‌ش كۆنگره ئامانجی خۆی ده‌پێكا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌وڵه خۆسه‌پێنه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) له‌ئێستادا په‌كخراوه:"پێویستە گەلی كورد و هێزە سیاسییەكانی كوردستان ستراتیژییەكی هاوبەشی ئاشكرا و ڕێك‌وپێك دابڕێژن لەپێناو گەیاندنی پەیامی ئاشتییانەی گەلی كورد "
واته پێویسته گیانی برایه‌تی و نیشتمانی زاڵ بێت، نه‌ك ئایدیۆلۆژیایه‌كی سیاسی به‌رته‌سك: "بە گیانێكی برایانە و نیشتیمانی و دوور لە هەموو جۆرە هەڵوێست و ئایدیۆلۆژییایەكی سیاسیی بەرتەسك لەگەڵ یەكتردا كار بكەن"، كه به‌داخه‌وه ئه‌م به‌یه‌كه‌وه كاركردنه نابیندرێ و سه‌به‌بكاریش دیاره.
دیسان پێویسته مافی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش له‌به‌رچاو بگرێ: "واجبی هاونیشتیمانیبوون و مرۆڤایەتی ئەوەمان بەسەردا دەسەپێنێ كە لە هەموو بڕیارێكدا بەرژەوەندیی هەموو گەلانی كوردستان و هەموو كوردستانییەكانمان لەبەر چاو بێت." ئه‌م ئامانجه‌ش له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه فه‌رامۆش كراوه و هیچ حیسابێكی بۆ نه‌كراوه.
ئامانجێكی دیكه‌ی كۆنگره پشاندانی رووی مه‌ده‌نی كورده "بەهەموو توانایەك كار بۆ پتەوتركردنی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیی نێوانیان بكەن و نموونەیەكی شارستانی و پێشكەوتووی كاری سیاسی لە ناوچەكەدا بخەنەڕوو"، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئێستا لێكدی تێكدان و خۆسه‌پاندن و خۆشه‌ته‌كدان به به‌رنامه‌ی نه‌یارانی كوردستان جێگه‌ی گرتۆته‌وه. ئایا كات گونجاوه بۆ به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه یا قسه‌كردنیان و تاوانباركردنی پارتی هه‌وڵێكی دیكه‌یانه بۆ به‌لاڕێدا بردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكان؟
به‌كورتی و به پوختی ئامانج له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه بوو، كه خزمه‌تی رزگاركردنی كوردستان بكات، به‌ڵام ئایا ئه‌وه له‌نێوان حزبه سیاسییه‌كان به‌دی ده‌كرێ، كه كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م بهێنێ؟ به‌بێ دوودڵی ده‌ڵێین نه‌خێر، له‌بری ئه‌وه په‌كه‌كه و كلكه باریكه‌كانی تا پێیان كرا به پاساوی بێبنه‌ما یه‌كریزی كورد و یه‌كهه‌ڵوێستیان تێكدا، چونكه كاتێك هه‌وڵه‌كه‌یان بۆ كردنی كۆنگره به پاشكۆی سیاسی و به‌كارهێنان بۆ مه‌رامی ئایدیۆلۆژیای خۆیان شكستیان هێنا، ئێستا نه‌به‌ستنی كۆنگره له دژی سه‌رۆك بارزانی به‌كار ده‌هێنن، كه خۆیان هۆكاری نه‌به‌ستنی بوون.
له كۆتاییدا داوا ده‌كه‌م له هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین، جارێكی دیكه بچن وتاره‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بخوێننه‌وه، كه له‌گه‌ڵ حزبه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كرد و به‌رواردی بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م چوار ساڵه‌ی په‌كه‌كه و كلكه‌كانی، بۆتان ده‌رده‌كه‌وێ، كێ هۆكاری نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه. حزبێك به‌هه‌موو توانای خۆی كار بكات بۆ له‌مپه‌ر دروستكردن له‌به‌رده‌م مافی نه‌ته‌وه‌یی، ئایا مافی هه‌یه باس له به‌ستن و نه‌به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك بكات و فرمێسكی درۆزنانه‌ی بۆ بڕێژێ، كه ئامانجی رزگاركردنی كوردستانه؟.