هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، توانرا تیرۆریست (علی سلێمان عوسمان) یه‌کێک له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی ڕێکه‌وتی (٢٠١٥/٤/١٧) نزیک کونسووڵخانه‌ی ئه‌مەریکا ده‌ستگیر بکه‌ن.
دوای ده‌ستگیرکردنی سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌نجامده‌رانی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی ڕێکه‌وتی (٢٠١٥/٤/١٧تیرۆریست (علی سلێمان عوسمان) وه‌ک یه‌کێک له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه هه‌ڵهات بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان. لە پلانێکی تۆکمەو سەرکەوتووی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد توانرا تیرۆریستی داواکراو (علی سلێمان عوسمان) کە ھەڵگری ناسنامەی ساختە بوو بە ناوی (ھیوا محمد اسماعیل) دەستگیر بکرێت.
شایەنی باسە گروپی تیرۆریستی (داعش) لە ڕێکەوتی (٢٠١٥/٤/١٧) لە ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کردەوەیەکی تیرۆریستیان لە نزیک کونسووڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر ئەنجام دا، کە بووە ھۆی شەھیدبوونی دوو ھاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەک ھاوڵاتی تر و دوای ماوەیەکی کەم ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی کردەوەکە و ھەڵھاتنی تیرۆریست (علی سلێمان عوسمان) ڕاگەیاند بوو.
دوای ڕەوانەکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بۆ دادگا کە ژمارەیان (١٧) تیرۆریست بوو بڕیاری لە سێدارەدان بۆ (٧) تیرۆریست و زیندانی ھەتا ھەتایی بۆ (١٠) تیرۆریستی دیکەی بەشداربووی کردەوەکە دەرچوو.