Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 17:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاوابوونی جاشایەتی
| KDP.info


زكری مووسا

فارس و تورك و عەرەبەكان لە سەدەی بیستەمدا لەوەدا شكستیان خوارد دەوڵەتی مرۆڤسالار دابمەزرێنن و ببنە سەرچاوەی ئاشتی و پێشكەوتن لە ناوچەكەدا. كەوتنە دوای هزری توندڕۆی شۆڤینیگەریی نەتەوەیی و پاشان لە فاشیزمی دینی و تاییفەگەریدا نقوم بوون. ئێستا تاییفەخوازی و ململانێی مەزهەبی مەكینەی سیاسەتی عەرەب و تورك و ئێرانییەكانە. ئەم ململانێیە مەترسییە بۆسەر ژیانی ناوچەكە و جیهان. هەر سێ لا بوون بە سەرچاوەی تیرۆر و سامانەكانیان لە لاوازكردنی یەكتر و ئینكاری نەتەوەكان و لەپێش هەموویشیانەوە نەتەوەی كورد بەكار هێنا.
هەموو هزرێكی توند و گرژ جا دینی بێت یان چه‌پ یان نەژادپەرستی، هەر چەندە بەهێز و فراوانیش بێت چارەنووسی نوشست و تێكشكانە، بە هۆكارێكی زۆر سادە، چونكە توندی و فاشیزم دژی ژیان و مرۆڤە و دواجار ئەوە مرۆڤ و بەهاكانیەتی سەركەوتن بەدەست دەهێنن.
لەم نێوەدا گەلی كوردستان لەبەرانبەر ئەو سێ تەوژمەدا خۆڕاگر بووە و لە ڕاستیدا شەڕەكەیشی بردووەتەوە. گەلی كوردستان لە جەنگی بەهاكاندا لەپێشەوەی ڕژێمە دراوسێكانیەتی و هەرگیز وەك ئەوان چاوگی مرۆڤكوژی و تیرۆر نییە. ئەگەرچی هێشتا ئەو بڕوایە لای بەشێكی زۆری ڕۆشنبیر و سیاسییەكانی كورد لاوازە و نەغمەی خۆبەبچووكزانین تاویان دەدات، بەڵام واقیع پێمان دەڵێت براوەی ململانێ سەدساڵییەكەی ناوچەكەمان گەلی كوردستانە، ڕاستە هێشتا بێ دەوڵەتین، جیۆپۆلیتیك ئازارمان دەدات و گوشارەكان زۆرن، بەڵام گەلی كوردستان خۆی پاراستووە و پێشمەرگە شاكاری كرد و جیهان بە باشی لەم حەقیقەتە دەگات كە ناكرێ لە چەشنی سەدەی بیست مامەڵە لەگەڵ كوردستاندا بكرێت.
سەدەی بیستویەك سەدەی گەلی كوردستانە، ئەمە خەون و دروشم و دەنگۆ نییە. ئەمە نەخشەڕێگەیە بۆ تاك تاكی گەلی كوردستان و حزبەكان و سیاسی و ڕۆشنبیرەكان. گەل خۆڕاگر بوو و پێشمەرگە تابۆكانی شكاند، ئێستا دەبێ ڕۆشنبیر و سیاسییەكانمان چیتر پێشمەرگە و گەل بە تەنیا نەهێڵن و بەو قەناعەتە بگەن جاشایەتیی فكری و سیاسی و جەستەیی ڕووی لە ئاوابوونە. ئەبێ ئەوە بزانن خۆر و بەهاكانی گەلەكەیان لەسەرووی هەموو ئەو ئایدیۆلۆژیا پیسوپۆخڵانەیە كە سیاسی و ڕۆشنبیری كوردی ئەسیر كردووە.
 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact