نه‌دا مێرگه‌سۆری*
ده‌ستپێكی ساڵی (2017) به كۆبوونه‌وه‌ی دوو حیزبی سه‌ره‌كیی كوردستان ده‌ستی پێكرد، دانیشتنی شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له رێكه‌وتی(11-1-2017) له هه‌ولێر به‌و ئاسته به‌رزه‌ی هه‌ردوو شانده‌كه، هه‌ڵگری زۆر په‌یامی ئه‌رێنی بوو، كه هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی جیددی خه‌مخۆری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ن كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی راگه‌یاندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆبوونه‌وی هه‌ردوولا كه شه‌ش خاڵی له‌خۆ گرتووه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه، ئه‌وان له روانگای هه‌ستكردن به سه‌نگ و قورسایی خۆیانه‌وه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه، بۆئه‌وه‌ی ته‌بایی و یه‌كرێزیی نێو ماڵی كوردی بپارێزن، چونكه گه‌ر وه‌ك تاكێك، به چاوكراوه‌یی سه‌یری رابردووی دوور و نزیكی گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌ر دوو پارته‌كه بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پێكه‌وه‌بوون و بوونی هه‌ماهه‌نگی گونجاو له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، جگه له‌وه‌ی خزمه‌تی هه‌ردوولا ده‌كات، پتر له‌وه خزمه‌تی سه‌قامگیریی سیاسیی كوردستان ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا خزمه‌ت به هاووڵاتی و داهاتووی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
دڵنیام له‌وه‌ی كه ئه‌و قه‌یرانه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه‌ی له‌م ماوه‌ی دواییه، به بیانووی جیاجیا به‌سه‌ر پارێزگای رۆشنبیری (سلێمانی)دا هات، ده‌بێت ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بۆ گه‌ر هه‌موویشیان نه‌بێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری یه‌كێتیی نیشتمانی دروست كردبێت كه خه‌ریك بوو زۆر شت له سلێمانی له ده‌ست ده‌رده‌چوو تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ئه‌ودا نه‌ده‌ما. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ئێستا گرینگه ته‌بایی و یه‌كرێزیی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه نه‌ك ته‌نیا یه‌ك دوو حزب. چونكه گۆڕانكاریی سیاسی زۆر به‌ڕێوه‌ن كه ده‌بێت كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی كوردستان خۆی بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی له داهاتوو روود ه‌ده‌ن ئاماده كردبێت كه ئه‌مه‌ش به یه‌كرێزی و ته‌باییه‌وه به‌دی دێت.
گومانی تێَدا نییه كه ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ی له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هه‌ر دوولادا هاتووه زۆر شتی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خاڵی پێنجه‌می ئومێدێكی زۆر به تاكی كوردی ده‌دات كه پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له رێگه‌ی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌شی پێكهاتوو له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر مێزی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. به‌و مانایه‌ی كه ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌م گفتوگۆیه‌ش، نه بۆ وه‌رگرتنی(به‌ڵێ)ی ئه‌وانه، چونكه ئه‌م(به‌ڵێ)یه ده‌بێت هاووڵاتی كوردستان بیدات و هاووڵاتی كوردستانی خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات.
ئه‌مه هیوای هه‌ر تاكێكی كوردییه كه ببێـته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی كوردی و كوردستانی، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌و، ده‌وڵه‌تێكی موئه‌سه‌ساتی بێت، كه تێیدا هاووڵاتی هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی و ئاسوده‌ی و دادپه‌روه‌ری بكات. بۆیه خاڵی سێیه‌می راگه‌یاندراوه‌كه كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی كه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه و هه‌ردوولا پاڵپشتی و هاوكاریی خۆیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ریگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌ربڕیوه، خالێكی گرینگه بۆ ئێستا و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
شتێكی شاراوه نییه كه ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی له هه‌رێم دروست بووه، چه‌ند فاكته‌رێكی هه‌یه له بڕینی قوتی خه‌ڵك له لایه‌ن مالیكی(سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق)ه‌وه له ساڵی (2014)ه‌وه بگره تاكو دابه‌زینی نرخی نه‌وت له سه‌ر ئاستی ده‌ولی و شه‌ڕی داسه‌پاوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌ڵام یه‌كێك له‌و فاكته‌ره ناوخۆییانه‌ی كه هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌یه، كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌ند ساڵه‌ی گه‌نده‌ڵییه، كه له‌و گه‌نده‌ڵییه، بێ رێزپه‌ڕكردن هه‌موو حزبێكی كوردستانی، ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بووه، ده‌ستی هه‌بووه له كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌دا، بۆیه بڕوا ناكه‌م دادوه‌رانه بێت كه ته‌نیا لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكرێت، له كاتێكدا ئه‌و لایه‌نه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرێت ئێستا له بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له هه‌مووان جیددیتره له ئه‌نجامدانی چاكسازی.
بۆیه گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست و جیددی و یاسایی بۆ چاكسازیكردن له هه‌موو جومگه‌كانی حكوومه‌ت و هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش! یه‌كێكه له زه‌رووراتی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی، چونكه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دانانی پلانی تۆكمه‌ی كورتخایه‌ن و دوورخایه‌ن خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو به‌ره‌و به موئه‌سه‌ساتی بوون و دادپه‌روه‌ری بهاوێژیت و ببێته ده‌وڵه‌تێك كه یاسا و دادوه‌ری تێیدا فه‌رمانڕان بێت. بۆیه مادام ئاواته له‌مێژینه‌كه‌ی هه‌ر تاكێكی كوردی، ده‌وڵه‌تی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیییه، با هه‌موو لایه‌نێكی سیاسیی كوردستانی هه‌وڵی جیددی بده‌ن بۆ چاكسازی و پاكسازی، چونكه با ئه‌وده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه‌ی هه‌موومان تامه‌زرۆی بینینی ئه‌وین له داهاتوودا، با ده‌وڵه‌تێكی موئه‌سه‌ساتی پاكژی بێ خه‌وشی دوور له گه‌نده‌ڵی بێت. چونكه ئێستا به ده‌ست قه‌یرانی بێده‌وڵه‌تبوون ده‌ناڵێنین، با دواتر و دوای به ده‌وڵه‌تبوون به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی قه‌یرانه‌وه نه‌ناڵێنین.
*ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.