رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ئاشكرای كرد، لەسەر داوای ھاوپەیمانانی نێودهوڵهتیی دژ به داعش، 10ھەزار پێشمەرگەی دیکە بۆ رۆژئاوای کوردستان دروست دەکرێت و لەئێستادا ناونووسین دەستیپێکردووە.
(کاوە ئازیزی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ھێزی پێشمەرگەی رۆژ ژمارەیان نزیکەی ھەشتھەزار پێشمەرگە دەبێت، ههڵبهت لەئێستادا بڕیارە 10ھەزار پێشمەرگەی دیکەش لەسەر داواکاری ھاوپەیمانان دابمەزرێن، دیاره کە خۆیان سەرپەرشتیی ئهو هێزه دەکەن و مەشق و راھێنان و ھاوکاریی دارایی و چەکیش ههر خۆیان دابینی دهكهن، بهمهیش ژمارەی پێشمەرگەکانی رۆژئاوای کوردستان دەبێتە نزیکەی 18ھەزار پێشمەرگە.''
وهك (کاوە ئازیزی) زانیاریی دا، ناونووسکردن بۆ دروستکردنی ئەو ھێزە نوێیە بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، لەئێستادا پێنج تا شەشھەزار کەس ناوی خۆی نوسیووە و پێشوازییەکی گەرم لە دروستکردنی ئەو ھێزە دەکرێت، پێدهچێت لە ماوەیەکی نزیکدا ھێزەکە تەواو دەبێت و مەشق و راھێنان دهست پێ بکات.
(ئازیزی) ڕوونی کردەوە، كه دوای ئەوەی ئەو ھێزە پێكهات، لەژێر چاودێریی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکرێنهوه، دیاره ئەمەش بەپێی رێککەوتنێک کە دەکرێت و لەخۆڕا ئەو ھێزە ناچێتەوه رۆژئاوای کوردستان.
بڵند ئیبراھیم