هەولێر-KDP.info- وەزارەتى دارایى و ئابوورى خشتەیەکی دیکەی مووچەی راگەیاند کە تا رۆژی پێنجشەممەی دابێ مووچەی ئەم وەزارت و دەستانە دەدرێت.
ڕۆژى دووشەممە بەروارى ٢٣/١/٢٠١٧، مووچەى فەرماندەى پێشمەرگەى زێرەڤانى و فەرماندەى پۆلیسى بەرگرى و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
ڕۆژى سێشەممە بەروارى ٢٤/١/٢٠١٧، مووچەى ئەنجوومەنى ئاسایش و دەزگاى گشتىی ئاسایش دابەش دەكرێت.
ڕۆژى چوارشەممە بەروارى ٢٥/١/٢٠١٧، مووچەى وەزارەتى پەروەردە و وەزارەتى دارایی و ئابوورى دابەش دەكرێت.
هەروەها ڕۆژى پێنجشەممە بەروارى ٢٦/١/٢٠١٧، مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
١-وەزارەتى ناوخۆ
٢-وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
٣- وەزارەتى سامانە سرووشتییەكان
٤- وەزارەتى پلان دانان
٥- دەزگاى مین
٦- دیوانى چاودێرى دارایی
٧- دەستەى مافى مرۆڤ
٨- دەستەى ژینگە
٩- دەستەى وەبەرهێنان
١٠-دەستەى دەسپاكى
١١- كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى كوردستان
١٢- ناوچە كوردستانیەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم