سلێمانی-KDP.info- ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه و ڕێككه‌وتنی كۆی لایه‌نه سیاسسییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، ده‌بێت بۆ چاره‌ی كێشه‌كان هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كان بكرێن.
(مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا له داڤۆس ڕایگه‌یاند، "رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی زۆر گرینگە و کاریگەری دەبێت لەسەر حیزبەکانی دیکەیش، بەڵام پارتی بە دڵنیاییەوە ناگەڕێتەوە ئەو کۆبوونەوانەی کە پێی دەڵێن پێنجقۆڵی، هەموو حیزبەکان دەبێت بەشدار بن لەگەڵ یەکێتی و هەموو حیزبەکان، نەک لەگەڵ یەکێتی و چوار حیزبەکە کە پێیان دەڵێن پێنج حیزبی سەرەکی".
(موحسین محه‌ممد ئه‌مین) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ساسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند "ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پشتگیری له لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی حزبه‌كان نه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی پێنچ لایه‌ن به‌ته‌نها.''
(محه‌ممد ئه‌مین) گوتیشی "هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا پێویستی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه تا له‌سه‌ر مێزێكی گفتوگۆ كۆ بینه‌وه بۆ چاره‌كردنی هه‌مو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه هه‌یه، نه‌ك داوا بكرێت هه‌ر هێزێك له حكوومه‌تدا نییه له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا به‌شدار نه‌بێت، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك بزووتنه‌وه پێمان وایه وه‌ك جه‌نابی (كاك مه‌سعوود)یش گوتوویه‌تی ده‌بێت بۆ چاره‌ی كێشه‌كان هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كان بكرێن، به كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانیشه‌وه.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان گوتی "ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ ئاشته‌وایی سیاسی و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردی، تاوه‌كوو نه‌هامه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانی كوردستان به هه‌مووانه‌وه كۆتایی پێ بێنین.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی