سویسڕا-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ سەرۆککۆماری ئازەربایجان و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا و جێگری سەرۆکی کۆمپانیای شیڤرۆن و وەزیری دەرەوەی ئوردن و وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا و هۆڵەندا کۆبۆوە.
ڕۆژی چوارشەممە 18ـی 1ـی 2017 لە دووەم ڕۆژی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤوس، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ (جهی پرایهر) جێگری سهرۆكی كۆمپانیای شێڤرۆنی ئهمهریكایی كۆبوونهوه.
له كۆبونهوهكهدا باسی كاروچالاكییهكانی كۆمپانیاکە له ههرێمی كوردستان کرا و (جهی پرایهر) پابهندبوونی كۆمپانیاكهی بۆ فراوانكردنی چالاكییهكانی له ههرێمدا دووپات کردەوە.
هەر ئەمڕۆ له پهراوێزی كۆربهندی داڤۆس له سویسڕا، (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ (ئەیمەن ئەلسەفەدی)، وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبۆوە. لە دیدارەکەدا کە شاندی یاوەری (سەرۆک بارزانی) ئامادەی بوون، وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕێز و سڵاوی (مەلیک عەبدوڵڵا) شای ئوردنی بە (سەرۆک بارزانی) ڕاگەیاند و ئاماژەی بە پێوەندییەکانی نێوان شانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان کرد و بە مێژوویی و گرینگ لەقەڵەمی دان.
لەبەرانبەردا (سەرۆک بارزانی) سڵاو و ڕێزی بۆ گەل و پادشای ئوردن نارد و جەختی لەسەر پەرپێدانی پێوەندییەکان کردەوە. هەر لە دیدارەکەدا شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش و ڕەوشی عێراق و ناوچەکە خرایە بەرباس.
هەر لە پەراوێزی کارەکانی دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، (سەرۆک بارزانی) چاوی کەوت بە هەریەک لە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا (ئورزولا فۆندێرلاین) و (ژەنین هێنس)، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا. لەو دوو چاوپێکەوتنەشدا باسی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و هۆڵەندا لەڕووی سەربازی و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش کرا و دەستخۆشییان لە (سەرۆک بارزانی) و پێشمەرگە کرد بۆ ئەو سەرکەوتنانەی وەدەستیان هێنا و تەئکیدیان لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆش (سەرۆک بارزانی) لە دوو دیداری گرینگدا، لەگەڵ (مارک رووتە)، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە و دواتریش لەگەڵ (د. ئیلهام عەلییف)، سەرۆکی ئازەربایجان کۆدەبێتەوە.
جێی باسە سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 18ـی 1ـی 2017 لە دووەم ڕۆژی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤوس، (د. فواد حوسێن)، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشدارییان لە وۆرکشۆپێک کرد کە تایبەت بوو بە ئایندەی سووریا. لەو وۆرکشۆپەدا کە لە لایەن (گلاوس شواپ) سەرۆکی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس و (ستیڤان دیمستۆرا) بە نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپرشتی دەکرا و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سەنتەرەکانی دیالۆگ و ئەکادیمی ئامادەی بوون، لەوانە وەزیرانی دەرەوەی فینلەندا و نەرویج و ئوردن و ئێران، (فیدریكا مۆگرینی) بهرپهرسی سیاسهتهكانی دهرهوهی یهكێتیی ئهورووپا، (پیتەر ماورۆر) سەرۆکی ڕێکخرراوی نێونەتەوەیی خاچی سوور.
لەو وۆرکشۆپەدا باسی ڕەوشی سووریا و ئەو گفتوگۆیانە کرا کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوە بچێت.