هەولێر-KDP.info- راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پێشوازی نێردەی وڵاتی هۆڵەندا بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، یه‌كێتیی ریزه‌كانی كورد داهاتوویان له سووریا دابین ده‌كات، قۆرخكاری و تاكڕۆیی مه‌ترسی بۆ سه‌ر داهاتووی كورد له سووریا دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ 18/1/2017 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له (خێرارد ستیگز) نێرده‌ی وڵاتی هۆڵه‌ندا بۆ كاروباری سووریا و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوا و یه‌كریزی نێوانیان گه‌ره‌نتیی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كورده له ئاینده‌ی سووریادا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه به‌ئاماده‌بوونی (جانێت ئه‌لبێردا) كۆنسووڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، دواپه‌ره‌سه‌ندنی سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی سووریا و كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان و ئاینده‌ی گه‌لی كورد له‌و وڵاته تاوتوو كرا و به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی گه‌لی كورد له كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به گرینگ دانرا.
(مه‌سروور بارزانی)، پێوه‌ست به چۆنیه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له رۆژئاوا، رۆشنایی خسته سه‌ر بایه‌خی پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان، كه له هه‌ولێر و دهۆك واژووكراون و رایگه‌یاند، یه‌كێتیی ریزه‌كانی كورد داهاتوویان له سووریا دابین ده‌كات، قۆرخكاری و تاكڕۆی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر داهاتووی كورد له سووریا دروست كردووه.
له به‌رانبه‌ردا نوێنه‌ری وڵاتی هۆڵه‌ندا بۆ كاروباری سووریا، وێڕای ده‌ربڕینی پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشی له پێویستی هێزێكی مۆدێرن كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی له ئاینده‌ی سووریادا بگێڕێت و رایگه‌یاند، ئێوه له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی نێوده‌وڵه‌تی دان، بۆیه له چۆنیه‌تی چاره‌كردنی كێشه‌كاندا بۆچوونه‌كانتان به‌لامانه‌وه گرینگ و به‌سوودە. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كونسووڵی گشتی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كاندا به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی گرینگه و ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له چاره‌كردنی پرسه هاوبه‌شه‌كان به‌رزده‌نرخێنین.