هەولێر-KDP.info- بۆ بەشداریکردن لە كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس، هەروەها دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده به‌شداربووه‌كاندا، (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌ڕێ كه‌وت.
ڕۆژی دووشەممە١٦ـی١ـی٢٠١٧، (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌ڕێ كه‌وت.
له سه‌ردانه‌كه‌دا (سەرۆک بارزانی) بەشداریی لە كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس دەکات کە لە ڕۆژانی ١٧ تا ٢٠ـی ئەم مانگە لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت و، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا كۆمه‌ڵێک دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده به‌شداربووه‌كاندا ده‌بێت.
(دکتۆر فوئاد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و (فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، لەم سەردانەدا یاوەریی (سەرۆک بارزانی) دەکەن.