هه‌ولێر-KDP.info- له‌باره‌ى لێدوانى به‌رپرسێكى سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه كه گوتبووى هه‌بوونى 36 كونسلخانه له هه‌رێمی كوردستان ئاسایى نییه و ده‌بێ كۆنسووڵخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودیه له هه‌رێمى كوردستان دابخرێت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته تاران هه‌ڵوێستێكى جیددى به‌رامبه‌ر به‌و جۆره لێدوانه نابه‌رپرسانه وه‌ربگرێت و ڕێگه‌ى دووباره‌بوونه‌وه‌یان لێ بگرێت؛ ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌م جۆره لێدوانانه مایەی قبووڵكردن نییه، بە هەموو شێوه‌یه‌کیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی حكوومه‌تی كوردستاندا هه‌روه‌ها هاتووه: بوونى كۆنسووڵخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاساكانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه و كار و چالاكییه‌كانیشیان هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایانه‌دایه و مافی که‌س نییه داواى داخستنى كۆنسووڵخانه‌یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بكات.
ڕاشیه‌گه‌یاندووه: ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه به‌رپرسانى سوپاى پاسداران لێدوانى له‌مجۆره به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن كه ده‌ستتوه‌ردانێكى بێ پاساوى كاروبارى ناوخۆى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه: هه‌رێمى كوردستان كه خوازیارى په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ دراوسێكان و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، هیواخوازه تاران هه‌ڵوێستێكى جیددى به‌رامبه‌ر به‌و جۆره لێدوانه نابه‌رپرسانه وه‌ربگرێت و ڕێگه‌ى دووباره‌بوونه‌وه‌یان لێ بگرێت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژەوەندیی پەیوەندیی دۆستانەی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئـیسلامیی ئـێراندا نییە و، مایەی قبووڵكردن نییه، بە هەموو شێوه‌یه‌کیش ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.