Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 APR 2018 08:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

د.ماجید شنگالی: بەغدا لە وەدەرنانی پەکەکە لە شنگالدا جیددی نییە
| KDP.info


بەغدا  -KDP.info-ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د.ماجد شنگالی) دەڵێ، عێراق لە وەدەرنانی پەکەکە لە شنگالدا جیددی نییە، چونکە پەکەکە خۆیان دەڵێن بەغدا هاوکاریان دەکات.

(د.ماجید شەنگالی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەغدا لە وەدەرنانی پەکەکە لە شنگالدا جیددی نییە، هەڵبەت ئەگەر بیانەوێ پەکەکە وەدەربنێن ئەی بۆچی هاوکارییان دەکەن.
دەشڵێ، لە زاری گوتەبێژی حکوومەتی عێراقەوە پێیمان گوتراوە، ئامادەن هێزێکی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی ببرێتە شنگال و پەکەکە ئەو شارە چۆڵ بکات، بەڵام ئه‌وه‌تا پەکەکە خۆیان دەڵێن بەغدا هاوکاریمان دەکات.

(شنگالی) گوتیشی، بەگوێرەی دەستووری عێراق بوونی پەکەکە لە شنگالدا دەستووری نییە، چونکە نابێ جیا لە هێزەكانی عێراق هیچ هێزێکی دیکە لە ناوچەکەدا بوونی هەبێ، پەکەکەیش بوونی نایاساییە و هێزێکە لە دەرەوەی دامەزراوەی بەرگریی عێراق و هەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەگەر پەکەکە نەڕوات ئەوا زیان دەکات.

ئاماژەیشی دا، هەموو لایەک لە سەرخەتن تا پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، ئەمەریکایش لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیه‌وه‌ بە ئاشکرا رایگه‌یاندووه‌، نابێ پەکەکە لە شنگال بێ، چونكه‌ بەهۆی پەکەکەوەیە دەڤەرەکە ئاوەدان ناکرێتەوە و خەڵکی بۆی ناگەڕینەوە.

کارزان سەباح




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی: کوردستانیان باش دەزانن، پارتی دەتوانێت مافەکانیان دەستەبەر بکات

THURSDAY, 26 APRIL 2018 00:04:39

هه‌وللێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی پارتی به‌ هێزی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه‌ و بۆ ئه‌م دڵناییه‌شی پشتبه‌ستوو بە دەنگی خەڵکی کوردستان ده‌ڵێ، ''پشتگەرمین بەوەی کە کوردستان و کوردستانیان باش دەزانن، کە پارتی ئەو هێزەیە کە دەتوانێت مافەکانیان بۆ دەستەبەر بکات و هەوڵی جددی بدات، ئێمە پشتگەرمین بە دەنگی خەڵک.''

 
هەڤوەڵاتیان: دێ دەنگ ب لیستا خودانا داستانێن پردێ و سحیلا دەین

WEDNESDAY, 25 APRIL 2018 18:04:08

دهۆک-KDP.info- هەڤوەڵاتیێن پارێزگەها دهۆکێ ددەنە دیارکرن، ژبۆ رۆژا دەنگدانێ ب دل و جان ل سەر سندۆقان ئامادەبن و دەنگ ب لیستا ١٨٤ یا خودانا داستانێن پردێ و سحێلا دەین.

 
د. ساڵح مه‌لا عومەر: خەڵکی کوردستان دەنگ بەو لیستە دەدەن کە خاوەنی ریفراندۆمە

WEDNESDAY, 25 APRIL 2018 16:04:35

هه‌ولێر-KDP.info- ماموستایه‌كی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێ، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌م جاره‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به‌و لیسته‌ ده‌ده‌ن كه‌ خاوه‌نی ڕیفراندۆمه‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی بوون، چونكه‌ بینیمان له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ندێك نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان له‌جیاتی به‌رگریكردن له ‌خه‌ڵكی كوردستان ببوونه‌ پارێزه‌ری به‌غدا و دژایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌كرد و دژی ئه‌وان ده‌نگیان ده‌دا.

 
مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشیی لە پڕۆفیسۆرعزەدین مستەفا ڕەسووڵ و فاروق مەلا مستەفا دەکات

WEDNESDAY, 25 APRIL 2018 16:04:19

بەڕێزان پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا ڕەسووڵ

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP