Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 AUG 2017 20:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

یه‌که‌م قۆناغی نیشته‌جێکردنه‌وه‌ی ئاواره‌کان له‌ سنوونێ ده‌ستی پێکرد
| KDP.info


ئاژانسەکان-KDP.info-  ڕێکخراوی هابیتات ڕایگه‌یاند، له‌ دوای هێرشه‌ دڕندانه‌که‌ی داعشه‌وه‌ زۆربه‌ی زۆری کوردانی ئێزدی له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره ‌بوون‌، له‌ ‌ناحیەی سنوونێ ١٢٤یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە ته‌واوکران و تەسلیم بە ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌کان کرانەوە.

هابیتات له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، ئه‌وه‌ یه‌که‌م قۆناغی نیشته‌جێکردنه‌وه‌یه‌ له‌ شاروچکه‌ی حه‌ردان سه‌ر به‌ سنوونێ بۆ نیشته‌جێکردنه‌وه‌ و ڕێکخراوەکە به‌هاوکاریی چه‌ند ئاژانسێکی دیکه ‌و نووسینگه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌نجامی داوه‌.

پرۆژه‌که‌ به‌ ئامانجی نیشتەجێکردنی هاووڵاتییانی ئاواره‌بووی ده‌ستی داعشە و لەو ڕررەوە داوا له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ناوخۆییه‌کان ده‌کات پاراستن و ئاسایش و هه‌ستی پشت به‌خۆبه‌ستن و دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ی ئاشتییان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.

لەو بارەیەوە، (یۆکۆ ئۆتسوکی)، سه‌رۆکی ئاژانسی هابیتات، ڕایگه‌یاند، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ ڕووی فیزیکییه‌وه‌ ناوچه‌که‌ چاک بکاته‌وه‌ و خانووه‌کان بنیات بنێته‌وه‌، به‌ڵکو وا ده‌کات خه‌ڵکه‌ ئاواره‌کان هه‌ست به‌ مافی خۆیان بۆ هه‌بوونی موڵک بگێڕنه‌وه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌که‌، تیرۆریستانی داعش له‌ کاتی هێرشه‌که‌یاندا ٣٠٠٠ خانوویان ته‌نیا له‌ سنوونێ کاول کردبوو و ٢٧٥ هه‌زار له‌ دانیشتووانی چیای شنگال که‌ زۆرینه‌ی ئێزدین ئاواره‌ و بێ ماڵ مانه‌وه‌.
 




دوایین هەواڵەکان

یەکێتی بۆ پارتی: پرۆسەى ڕیفراندۆم، دەبێ ئامانجەكانى بەدی بهێنێت

WEDNESDAY, 16 AUGUST 2017 19:08:42

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و لە پەیامەکەدا ڕایگەیاند، ئومێدەوارین، (هەل) و (مەرج)ەكە، بە دووربینى و خوێندنەوەى قووڵى هاوكێشەكان، بقۆزینەوە بۆ سەرخستنى ئامانجەكانى ڕیفراندۆم، كە گەلەكەمان پێی ڕازى بێت. ئەمەش، یەكڕیزیى نیشتمانى و كاراكردنەوەى پەرلەمان و چارەسەرى تەنگوچەڵەمەى ئابووریى خەڵكى دەوێت.

دواخستنی ڕیفراندۆم و بەدیلەكانی

WEDNESDAY, 16 AUGUST 2017 19:08:17

زكری مووسا
ئەمەریكاییەكان وای بۆ دەچن، ڕیفراندۆم دوابخرێ باشترە. ئەوان وای بۆ دەچن لەم كاتەدا ڕەنگە ڕیفراندۆم گرفت بۆ شەڕی داعش دروست بكات و ،هەروەها كێشە لەنێوان هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگەدا دروست ببێ، دەشڵێن ئێمە تووشی شۆك بووین چونكە ئاگاداری ئەو بابەتە نەبووین. ئەورووپاییەكانیش پاساوی هاوشێوەی ئەمەریكایان هەیە. ئێران هەموو هەوڵێك دەدا بۆ ئەوەی كۆسپ بۆ ئەم پڕۆسەیە دروست بكات. لایەنە سیاسییە عەرەبیە شیعەكانی عێراق لە دژی وەستاونەتەوە بۆ ڕیكلامی هەڵبژاردن و هاندانی شەقامی شیعە لە دژی كوردستان كەوتوونەتە كێبڕكێ.

"بەغدا باش ڕەوشی خۆی دەزانێت، دەنا ئامادە نەدەبوون پێشوازی لە شاندنی ریفراندۆم بکەن"

WEDNESDAY, 16 AUGUST 2017 18:08:32

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، شاندی هەرێمی كوردستان توانیویەتی پەیامی سەركردایەتیی سیاسیی كورد و پەیامی گەلی كوردستان بگەیەنێتە لایەنانەکانی عێراق و نییەتی ڕاست و دروستی كوردستان بگەیەنێتە لایەنەكان و باڵوێزەكان. هاوكات  (د. کاوان ئیسماعیل)، ڕاگری کۆلیژی یاسا و ڕامیاریی زانکۆی سەلاحەدین  دەڵێ، من وەک ئەکادیمییەک وای بۆ دەچم ھەڵوێستی ئەمڕۆی ھەندێ سەرکردەی عێراق و سەرانی شیعە چاوەڕانکراو بوو، چونکە کاتێک ئێمە دەڵێین، دانوستان ھەڵدەبژێڕین، ئەوان ناتوانن بڵێن شەڕتان لەگەڵ دەکەین.

شاندی ڕیفراندۆم: ڕاشکاوانە بە بەغدامان گوت لەمەودوا دەبینە دراوسێیەکی باش

WEDNESDAY, 16 AUGUST 2017 17:08:17

بەغدا-KDP.info- شاندی باڵای ڕیفراندۆم لە بەغدا بەردەوامی بە دیدار و گفتوگۆکانیان دەدەن، ئەندامێکی ئەو شاندە باس لەوە دەکات، لە بەغدا زۆر قسەیان لەبارەی داهاتووی عێراقەوە کردووە و پێیان گوتوون، باشترین بڕیار سەبارەت بە عێراقی داهاتوو، ئەوەیە کە کوردستان ببێتە دراوسێیەکی باش بۆ هەموو لایەک.

کادرێن پارتى: پارتى پێشخەر بوویە بۆ بجهئینانا دەستکەڤتێن نەتەوەیى

WEDNESDAY, 16 AUGUST 2017 15:08:19

دهۆک-KDP.info- کادرێن پارتى دیموکراتێ کوردستان ل دهۆکێ دبێژن، پارتى هەر دەم ل پێشیا خەبات و شۆرەشان بوویە ژبۆ وێ ئێکێ هوشیاریا نەتەوەیى و نیشتمانى دناڤ مللەتێ کوردان دا بەربەلاڤە بکەت، جونکى پلانەکا مەزن ددرهەقێ خەلکێ کوردستانێ دا هاتەکرن وەک مللەت ژناڤ بجیت، لێ پارتى دیموکراتى کوردستان شیا مللەتێ کورد ژبن دەستیێ رزگار بکەت.



 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP