Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 02:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەلی عەونی بۆ پەکەکە: واز لە موزایەدات بێنن و بكێشنەوە؛ کە ڕاست دەکەن، گرعوزێر ڕزگار بکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  (عەلی عەونی) دەڵی، پێویستە پارتی كرێكارانی كوردستان واز لە موزایەدات بێنێت و خۆیان لە شنگال بكێشنەوە و، چونکە ئەوان هۆکاری هاتنی هێزی توركیان بۆ هەرێمی كوردستان.


(عەلی عەونی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: "ئەگەر راستە بڕیاری پارتی كرێكارانی كوردستان لە دەستی خۆیاندایە و دەیانەوێ خزمەتێك بە گەلی كورد بكەن و، بیانەوێ هیچ كێشەیەك لە نێو خاكی هەرێمی كوردستان روو نەدات و خاكی رزگاركراوی كوردستان تووشی كێشەی دیكە نەكەن، بە ڕاست ئەگەر پەكەكە دژی هەبوونی توركیایە لە هەرێمی كوردستان با چەكدارەكانیان بكێشنەوە بۆ باكووری كوردستان و ئەوێ بكەنە مەیدانی تەسفییەی حیساباتی خۆیان، ئەگەر مەبەستی پەكەكە بڕیاری خەڵكی شنگالە چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن، ئەوە دەمێكە نوێنەرانی كوردانی ئێزدی لە پیاوماقوڵ و پیاوە ئایینی و كەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیرانی ئێزدی لە مەزارگەی شەرەفەدین قسەی خۆیان كردووە لەبارەی داهاتووی ناوچەكەیانەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی گوتیشی: "من تێناگەم پەكەكە چیی كردووە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و دەڤەری شنگال، خۆ لەوەتەی چەكدارەكانی پەكەكە هاتوونەتە شنگال یەك گوندیان رزگار نەكردووە، ئەگەر راست دەكەن ئەوە گرعوزێر لە نزیك بارەگاكانی پەكەكەیە، با سبەی ئازادی بکەن!، لە پڕۆسەی رزگاركردنی شنگالدا هیچ رۆڵیان نەبووە، تەنیا بۆ دروستكردنی كێشە لە شنگال ماونەتەوە، تەنیا چاكە و شت كە پەكەكە كردوویەتی، لە سەرەتای شەڕی داعش رێگەیەكیان كردەوە بۆ نێو رۆژئاوای كوردستان و ژمارەیەك خەڵكی ئاوارە لەو رێگەیەوە دەرباز بوون، خۆزگە ئەو چاكەیەیشیان لەگەڵ ئێمەدا نەكردبایە".
(عەلی عەونی) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "پێویستە پارتی كرێكارانی كوردستان واز لە موزایەدات بێنێت و خۆیان لە شنگال بكێشنەوە، بەڵام من گەییشتووم بەو بڕوایەی بڕیاری كشانەوەیان لە دەست خۆیاندا نییە، تەنها دەیانەوێ بەهانە بدەنە دەست وڵاتانی ناوچەكە و بە تایبەت توركیا، خۆ خەڵكێك باس لەوە دەكات توركیا بارەگای لە دێرەلوك و بامەڕنێ هەیە، بەڵام بزانن كێ توركی هێناوە بۆ هەرێمی كوردستان، كێ بووە هۆی ئەوەی توركیا بێتە هەرێمی كوردستان، من لە پەكەكە دەپرسم باشە سەر لوتكەی چیای گارە چ توركێكی لێیە چەكدارانی پەكەكە كردوویانە بە مۆڵگەی خۆیان و خۆیانیان تێدا حەشار داوە".
لەبارەی هەبوونی دانوستان لە نێوان پارتی و پەكەكەوە، (عەلی عەونی) دەڵێ: "من ئاگاداری ئەو دانوستانە نیم، بەڵام ئاگاداری لێدوان و قسەكانی سەركردەكانی پەكەكەم، ئەوانیش لەنێو خۆیاندا یەكدەنگ نین و قسەی جیاواز دەكەن لەبارەی پرسی كشانەوەی چەكدارەكانیان، شنگال پێویستی بە پەكەكە نییە، هێزی پێشمەرگە، هێزێكی نێودەوڵەتییە و شنگال دەپارێزێ، چ پێویست ناكات پەكەكە بمێنێ یان نەمێنێ لەو دەڤەرە".

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنچشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact