Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 09:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یڵدرم: ناوچه‌كه‌ له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریدایه‌.. جه‌خت له‌ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و ئانكارا كرایه‌وه‌
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ڕۆڵی (سەرۆک بارزانی) و (نێچیرڤان بارزانی) له‌ ڕەخساندنی زەمینەی سەردانی شاندی تورکیا بۆ بەغدا به‌رز نرخاند و، ئاماژە به‌ هه‌بوونی پێوه‌ندیی دێرین له‌ نێوان هه‌ولێر و ئانكارادا، (یڵدرم) گوتی، پێشبینی دەکرێت ناوچەکە بەرەوڕووی گۆڕانکاریی ببێتەوە و، پێویستە هەردوولا هەماهەنگی زیاتریان هەبێت بۆ هەر پێشهات و ئەگەرێک.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 8ـی1ـی2017، لە هەولێر، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەریمی کوردستان، پێشوازی لە (بینالی یڵدرم) سەرۆكوەزیرانی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد كە لە ژمارەیەك لە وەزیران و بەرپرسانی باڵای كۆماری توركیا پێكهاتبوو.


لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و دیداری (سەرۆک بارزانی) ڕاگەیاند و سوپاسگوزاریی خۆی بەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی و، سوپاسی (سەرۆک بارزانی) و (نێچیرڤان بارزانی) کرد کە هاوکار بوون بۆ ڕەخساندنی زەمینەی سەردانی شاندی تورکیا بۆ بەغدا کە پێویستە وەک دوو وڵاتی دراوسێ پەیوەندییەکی ئاساییان هەبێت. ئاماژەی بەوەیش دا کە لەبارەی بنکەی مەشقی باشیک، لەگەڵ بەغدا لێکتێگەیشتنیان هەیە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا ''پەیوەندییەکی دێرینمان هەیە و پێویستە پەرە بەو پەیوەندییە بدرێت بەتایبەتی لە بارودۆخی ئێستادا کە پێشبینی دەکرێت ناوچەکە بەرەوڕووی گۆڕانکاریی ببێتەوە و، پێویستە هەردوولا هەماهەنگی زیاتریان هەبێت بۆ هەر پێشهات و ئەگەرێک.''
(بیناڵی یەڵدرم) هاوكات ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی ئابووری و بازرگانی و کۆمەڵایەتی و پەروەردە و تەندروستی کرد کە تورکیا دەتوانێت هاوکاری کوردستان بێت و بۆ ئەو مەبەستەیش ئەو کۆمسیۆنە کارا دەکرێتەوە کە ئەرکی پەرەپێدانی ئەو هاوکارییانەیە.

لە بەرانبەردا (سەرۆک بارزانی) وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا و شاندی یاوەری، سەردانەکەیانی بەرز نرخاند و سوپاسی گەل و حکوومەتی تورکیای کرد کە لە ڕابردوودا هاوکاری حکوومەت و خەڵکی کوردستان بوونە و داوای کرد هاوکاری و هەماهەنگیی هەردوولا بەردەوام بن و پەرەیان پێ بدرێت.
(سەرۆک بارزانی) کورتەیەکی لەبارەی ڕەوشی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، هەروەها ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ئەو پشتیوانییە کرد کە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ حکوومەتی عێراق خراوەتەڕوو تا ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت و، ئاسایش و سەقامگیریی دەستەبەر بکرێت.


لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا تەئکید کرایەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و تورکیا پێکەوە بەستراوە و نابێ ڕێگە بدرێت ئەو سەقامگیرییە بکەوێتە بەر هەڕەشە.
دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەشداری پڕێسكۆنفڕانسێك بوون و ناوەڕۆكی كۆبوونەوە و ئامانجی سەردانەكەیان بۆ ڕاگەیاندنەكان باس كرد.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا (سەرۆک بارزانی)، سەردانی (بیناڵی یەڵدرم) و شاندی یاوەری بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و بە پشتیوانیکردنی گەل و دەوڵەتی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان لەقەڵەمی دا. لە بەرانبەریشدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی سەردانەکەی بۆ بەغدا کرد و بە سەرکەوتووی نرخاند و جەختیشی لە پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە و باسی تەحەدییاتی ئەمنی و ئابووری کرد و ڕایگەیاند کە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا و چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانی هەرێم، لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێندرێت.
دواتریش نیوەڕۆخوانێک بۆ شاندی میوان ڕێک خرا کە تیایدا (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکوومەت و (مەسروور بارزانی) ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و (دکتۆر فواد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم ئامادەی بوون.


دوای نیوەڕۆ، (سەرۆک بارزانی) و شاندی یاوەری، بە هاوڕێیەتی (مەسروور بارزانی) ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، (کەریم شنگالی) وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە، سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان لە چیای زەرتک بەسەر کردەوە و لەلایەن (فەریق جەمال محەممەد) سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەوە قۆناغەکانی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگە لەو میحوەرە کە بووە هۆی ڕێگا خۆشکردن بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ و پێشڕەویی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ ناو شاری مووسڵ، خرایە ڕوو.
دواتریش سەرۆکوەزیرانی تورکیا و شاندی یاوەری كۆتایییان بە سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان هێنا و لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە لایەن (سەرۆك بارزانی) و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومیی هەرێمی كوردستان بەڕێ كران.

لێرە دەقی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی (سەرۆک بارزانی) و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ببینە.




دوایین هەواڵەکان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 00:04:54

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بنەمای دەستوور.

 
سه‌ركۆمارى توركیا به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌

MONDAY, 22 APRIL 2024 23:04:29

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/4/22 له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى، گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى لێكرا.

 
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و سەرۆك كۆماری توركیا

MONDAY, 22 APRIL 2024 23:04:04

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە.

 
سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە ھەولێر

MONDAY, 22 APRIL 2024 20:04:03

ھەولێر-KDP.info-  رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا بەسەردانێکی فەرمیی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە ھەولێر.

جێگری پێشووی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی: ئه‌ردۆغان و جیهان وه‌ك مه‌رجه‌عی كوردان سه‌یری بارزانی ده‌كه‌ن و سه‌ردانی ده‌كه‌ن

MONDAY, 22 APRIL 2024 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورامی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ جێگری به‌رپرسی پێشووی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی پێشووی یه‌كێتی له‌ تاران باس له‌ گرنگی هاتنی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێت: كاك مه‌سعود بارزانی ڕۆڵی گرنگی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ بۆیە ئەردۆغان دێتە لای.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact