Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 03:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پایتەختی بەرگریكردن لە مرۆڤایەتی
| KDP.info


دڵشاد مستەفا وەسانی
حكوومەتەكانی ناوچەكە، نەك نەیانتوانیوە پێكەوەژیان لە نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەكان دروست بكەن، بەڵكو خۆیان هۆكاری دروستبوونی كێشە و لێكدووركەوتنەوەی ئەو پێكهاتانەن. هەر ئەو تێڕوانینەی نەخوێندنەوەی میللەتان، حكوومەتەكانی بەو ئاقارەدا بردووە، وێڕای ئەوەی، پشكیان لە سەرهەڵدانی تیرۆر بەردەكەوێت، هێشتا وەك كارتی گوشار، سەیری رێكخراوە تیرۆریستییەكان، بەتایبەتیش داعش دەكەن.
دوای ساڵی 2014 بەهۆی شەڕ و قەیرانی دارایی و ئەو هەموو ئاوارەیە باری كوردستان زۆر قورس بوو، لەگەڵ ئەوەشدا، لەپەنای شەڕی داسەپاوی داعش و ئابڵۆقەی بەغدا، هەولێر بووە پایتەختی بەرگریكردن لە مرۆڤایەتی، ئەمەش قسەیەك نییە لەخۆڕا بیكەم، بەڵكو سەرۆك و سەركردە باڵاكانی جیهان لە كاتی سەردانیان بۆ هەولێر، رایانگەیاند پێشمەرگە لە جیاتی هەموو جیهان شەڕ دەكات. ئەوەی هەولێر لە پایتەختەكانی دەوروبەر و ناوچەكە جیادەكاتەوە، راست و دروستیی هەڵوێستە لەگەڵ گەلی كوردستان و جیهان، چونكە پێشمەرگە بە فەرمانی هیچ پایتەختێك نەچۆتە شەڕ، بەڵكو بە ئیرادەی پۆڵاینی خۆی و خەڵكی كوردستان بە فەرماندەیی سەرۆك بارزانی و بە چەكی سادەوە، بڕیاری بەرگریكردنی لە خاك و خەڵكی كوردستان و مرۆڤایەتی دا، لە تەواوی ناوچەكانی عێڕاق پێكهاتەكان هەڕەشەیان لێ كرا و كوردستانیان وەك شوێنێكی ئارام هەڵبژارد، ئەوە ئیرادەی خەڵك و بڕیاری هەولێرە بۆ حەواندنەوەی پێكهاتەكان، وا لە فرانسوا هۆڵاندی سەرۆككۆماری فەڕەنسا بكات لەكاتی سەردانی بۆ هەولێر لە 2ی ئەم مانگە بڵێ: "فەڕەنسا ستایشی ئەم پێكەوەژیانەی كوردستان دەكات و پارێزگاری لەم فرەیی و پێكەوەژیانە دەكات".
ئەمە دروستیی هەڵوێستی پێشمەرگەیە لەكاتێكدا داعش شەڕی بردە پایتەختەكانی ئەورووپا، بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتانە، لە ئاستی سەرۆك و سەرۆكوەزیران و وەزیر، سەردانی هەولێریان دەكرد، بەوە سەرسام دەبوون، لە سایەی ئەو بارگرانییەوە، پێشمەرگە ئەفسانەی داعش تێك‌دەشكێنێ. پێشمەرگە بووە جەنگاوەرێكی جیهانی، هەولێریش بووە پایتەختی ئەو پێشمەرگانەی بەرگری لە مرۆڤایەتی دەكەن، پایتەختی كوردستان بووە رووگەی سەركردەكانی جیهان، كەچی جێی داخە، حزبایەتیی بەرتەسك، هەندێ كەسی بەو ئاقارەدا برد، رەخنە لە سەرۆكی فەڕەنسا بگرن، لەبەرئەوەی سەردانی هەولێری كردووە، دەبوو ئەو جموجۆڵە گەرمە دیپلۆماسییەی هەولێر بكەنە هۆكاری لێك نزیك بوونەوە، هەرچەندە ئەو دەنگە لە ئاست ئەو پەیوەندییە گەرمەی هەولێر و پایتەختی وڵاتان، نوزەیەكە، بەڵام باشتر وایە پشت لە حزبایەتیی بەرتەسك بكەن و هەولێر وەك باوەشێكی گەرم ببینن، نەك بە چاوی حزبایەتی، چونكە پایتەختەكانی دەوروبەر كار لەسەر ئەوە دەكەن، هەولێر خاڵی راكێشانی وڵاتان و لە هەمان كاتیشدا هێز و لایەنەكانی كوردستان نەبێت، بۆیە ئەو هێزەی پێ لەخۆ نانێ و پشت لە هەولێر دەكات، لە كاروان بەجێ دەمێنێ.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact