Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 29 MAR 2017 14:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ئەوەی سنووری کوردستان دیاری دەکات، پێشمەرگەیە نەک مالیکی
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی لێدوانێكی (نووری مالیكی) ده‌داته‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ئەوەی سنووری کوردستان دیاری دەکات، پێشمەرگەیە نەک (مالیکی). جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، تەواوی ئەو ناوچانەی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراون، قابیلی موناقەشە نین.

ده‌قی لێدوانێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوە:

نوری مالکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق، ڕایگەیاندووە کە پێویستە پیشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەکانی خۆی بەر لە 2003.

وەبیر نوری مالکی دەهێنینەوە کە ئەوەی ئەو ناوی ناوە سنووری پێش 2003، سنوور نەبوو. بەڵکوو هێڵی تەماسی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس بوو. 

دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی کوردستان، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی ئەو ناوچانەی ئازاد کردووە و سنووری کوردستانی کێشاوە. بەپێی ڕێککەوتنی هاوبەشی ئێمە و عێراق و ئەمەریکا، تەواوی ئەو ناوچانەی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراون، قابیلی موناقەشە نین، ئەوانەشی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئازادکراون، دانیشتوانی ئەوناوچانە بە ڕاپرسی چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن. 

بۆیە دووپاتی دەکەینەوە، ئەوەی سنووری کوردستان دیاری دەکات، پێشمەرگەیە نەک مالکی. بۆ مالکیش واباشترە واز لەو موزایەداتانە بهێنێ.

 

گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە

4ـی1ـی2017

 



دوایین هەواڵەکان

ئیبراهیم جەعفەری: بوونی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق قبووڵ ناکەین

WEDNESDAY, 29 MARCH 2017 13:03:41

هەولێر-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بوونی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق قبووڵ ناکات.

 
ئێران: ڕووسیا دەتوانێت بنکە ئاسمانییەکانی ئێران بەکار بێنێت

WEDNESDAY, 29 MARCH 2017 13:03:35

هەولێر-KDP.info-  لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، (محەمەد جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕووسیا دەتوانێت بۆ شەڕ لەگەڵ داعش و بۆردوومانی پێگە و مۆڵگەی تیرۆریستان لە سووریا، بنکە ئاسمانییەکانی ئێران بەکار بێنێت.

 
لیوا ھەڵۆ نەجات: ڕێ بە نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی نادەین، سەقامگیریی کەرکووک دەپارێزین

WEDNESDAY, 29 MARCH 2017 13:03:26

کەرکووک-KDP.info-  ئاسایشی کەرکووک  رایدەگەیێنێت، ئەوانەی لە کەرکووک خۆپیشاندانیان دژی ئاڵای کوردستان کردووە، نوێنەرایەتیی پێکھاتەی تورکمان ناکەن، بۆیە ھەر کەس و لایەنێک ئاڵۆزی لە ناوشار دروست بکات، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، ئەمە بڕیاری لیژنەی ئەمنیی پارێزگای کەرکووکە.

قایمقامی شنگال: كەركووك و شنگال، دەگەڕێنەوە باوەشی هەرێمی كوردستان

WEDNESDAY, 29 MARCH 2017 13:03:50

شنگال-KDP.info-  قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، هەنگاوێكی زۆر باش و بڕیارێكێ بوێرانە بوو، هەروەها جێگای شانازی بوو بۆ كەركووكییەكان و تەواوی گەلی كوردیش.

زریان ڕۆژهەڵاتی: پەكەكە بە پاڵپشتیی دوژمنانی هەرێمی کوردستان، دەیەوێ قەرەبووی شکستەکانی بکاتەوە

WEDNESDAY, 29 MARCH 2017 11:03:24

هەولێر-KDP.info-  شرۆڤەكار و شارەزای سیاسەتی پەکەکە (زریان ڕۆژهەڵاتی) دەڵێ، پەكەكە لە باكوور شكستی خوارد، ئەنجامەكەیشی دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی بوو، بۆیە هەوڵ دەدات پێگەی خۆی لە رۆژئاوا قایمتر بكات و، لە باشووریش رۆڵی هەبێت تا قەرەبووی ئەو بارودۆخەی باكوور بكاتەوە.



 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP