Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 01:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گۆڕانکاری بەسەر مووچەدا دێت.. مووچەی دوو مانگی پاریش دەدرێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی سەنتەری زانیاریی لێكۆڵینەوە و ستراتیژیی كوردستان ئاشکرای کرد کە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی دوو مانگەکەی پار خەرج دەکات، ئینجا مووچەی ساڵی نوێ دابەش دەكات. دەشڵێ، پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێت.

(دكتۆر ئاراس خۆشناو)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە دابەشكردنی مووچەی ساڵی رابردووی فەرمانبەران و، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتیش دووپاتی كردووەتەوە لەسەر بەردەوامیی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە، لەبەر ئەوەیش حكوومەت بەر لە سەری ساڵ مووچەی مانگی 10ـی دابەش كرد، تا بتوانێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بكات، واتە دوای مووچەی مانگی 10 حكوومەت دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو دەكات".

(خۆشناو) گوتیشی: "بڕیارە حكوومەت لە ئەمساڵدا پێداچوونەوە بە كۆی پرسە داراییەكاندا بكات و شێوازێكی دیكە بۆ گۆڕانكاری لە مووچەی فەرمانبەراندا دەبینێتەوە، ئینجا پاشەكەوت كەم دەكاتەوە یانیش شێوازێكی دیكە دەدۆزێتەوە، گرینگ ئەوەیە گۆڕانكاری بەسەر مووچەدا دێت".

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنچشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact