هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، (فرانسوا ئۆلاند) سه‌رۆكى كۆمارى فه‌ره‌نسا سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌یان كرد له چیاى زه‌ردك.
له میانى سه‌ردانه‌كه‌دا، (سه‌رۆك ئۆلاند) له‌گه‌ڵ فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستاندا دیدارى ئه‌نجام دا.
سەرۆکی فەرەنسا لە سەر چیای زەرتک سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کرد کە لە نزیکەوە هەماهەنگیی بەهێزی لە نێوان راوێژکارە فەڕه‌نساییەکان و هێزی پێشمەرگەی بینی و، هەروەها پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
چیاى زه‌ردك، یه‌كێك له‌و میحوه‌رانه‌یه كه له ده‌ستپێكى ئۆپراسیۆنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌وه رزگار كرا و بووه خاڵێكى ستراتیژى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.