هەولێر-KDP.info (ئەنوەری حاجی عوسمان) دهنگۆی وازهێنانی لە دەوامی وهزارهتی پێشمهرگه رهت دهكاتهوه و دهڵێ، بەهۆی ئەوەی کە باری تەندروستیی جێگیر نییه نەچووەتە دەوام.
(ئەنوەری حاجی عوسمان) بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''ئەو زانیاریانە لە گۆڤاری لڤین و هەندێ دەزگای دیكەی رایگەیاندن بڵاو كراونەتەوە دەربارەی من، گوایە لەبەر ئەوەی نەكراومەتە وەزیر ناچمە دەوامی وەزارەت، سەرەتا دەبوو مێدیاكان پرسیارێكیان لە بەندە بكردایە مادام باسەكە لەسەر منە، ئینجا شت لەسەر من بڵاو بكەنەوە.''
(ئەنوەری حاجی عوسمان) دەشڵێ، ''من بەهیچ شێوەیەك سەردانی (سەرۆك بارزانی)ـم نەكردووە بە مەبەستی ئەوەی داوای پۆستی لێ بكەم، لە ژیانیشمدا داوای پۆست و پلەم نەكردووە و پۆست و پلە بەدوای مندا ڕادەكەن، چونكە ئەوەی تا ئێستا پێمكرابێت بۆ میللەتەكەمم كردووە، ئەوەی نەمكردووە بیكەم ئەوا پێم نەكراوە و دهرفهت نهبووه تا زیاتر خزمەتی میللەتەكەم بكەم.''
لهبارهی دەوامی وەزارتی پێشمەرگەشهوه گوتی، ''من ماوەیەكە بەهۆی تێكچوونی رەوشی تەندروستیمەوە نەچوومەتە دەوام، بەڵام نەچوونم ئەوە نییە من لەبەر ئەوەی نەكراومەتە وەزیر ناچم بۆ دەوام، بەڵكو رەوشی تەندروستیم رێگەم پێنادات، ههڵبهت برادەرێكی دیكەمان لەوێ كاری بریكاری وەزارەت بەڕێوە دەبات.''
(ئەنوەری حاجی عوسمان) روونی کردەوە، ''چەندین جار چوومەتە خزمەت (سەرۆك بارزانی) بێ ئەوەی داوای هیچ پۆستێكی لێ بكەم، (سەرۆك بارزانی)یش هەمیشە وەك كوڕێكی خۆی سەیری منی كردووە لەوەی وەك پێشمەرگە و كادیرێك سەیرم بكات، منیش (سەرۆك بارزانی)م لە خۆم خۆشتر دەوێ.''
قائید میرۆ