Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 22:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رچاوه‌یه‌ك: مالیکی پیلانی داگیركردنی کەرکووکی هه‌یه‌؛ به‌رپرسی کورد ئاسانکاری بۆ دەکه‌ن
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info-  سەرچاوەیەكی باڵا لە دەزگا ئەمنییەكانی كەركووك پیلانی داگیركردنی شاری كەركووك لە لایەن (نووری مالیكی)ـیەوە ئاشكرا دەكات کە ده‌ستی هەندێ بەرپرسی كوردی له‌گه‌ڵدایه‌. دەشڵێ، دوای رزگارکردنی مووسڵ بەناوی گرتنەوەی حەویجەوه‌ پیلان هەیە بۆ داگیركردنی شاری كەركووك.


محەممەد بەیانی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات
سەرچاوەیەكی ئەمنیی بەرپرس لە كەركووك کە نەیویست ناوی ببرێت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی راگەیاند "ماوەیەكە حەشدی شەعبی چەكێكی زۆر رەوانەی نێو شاری كەركووك دەكات و ئۆتۆمبێڵ و كەلوپەلی سەربازیی لەگەڵدایە.. دەستیان بە تۆماركردن و چەكداركردنی خەڵك كردووە و، شیعە و سوننە و تورکمان بە جیا ناونووس دەکەن و چه‌ند بەرپرسی ئیداریی شاری کەرکوووک لە پشتەوەی ئەو پیلانەوەن، کەسێک كه‌ ناوی (محەممەد بەیانی)یه‌ بەرپرسی باکوورە لە حزبی دەعوە سەرپەرشتیی پرۆسەکە دەکات و بەشیک لە به‌رپرسانی حزبێكی كوردی لەو پیلانەدا بەشدارن.''

بە هەزاران كەس ناونووس و چەكدار كراون
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئه‌منییه‌کە، "تا ئێستا بە هەزاران كەس ناونووس و چەكدار كراون، ئەو چەكانەی رەوانەی نێو شاری كەركووكیش دەكرێن، بەناوی كۆمپانیای ئەمنی و بارەگاكانی بەدرەوە ده‌هێندرێنە نێو كەركووكه‌وه‌، بەسەدان بەڵگە و دیكۆمێنت لە بەردەستە بۆ سەلماندنی ئەو پیلانە، تەنیا لە یەك ماڵدا دەست بەسەر چل چەكی كلاشیكۆف و شەش چەكی قورسدا گیراوە.''

سەرچاوەكە هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی دركاند كه‌، (نووری مالیکی) گوتوویەتی دوای داعش دەستبەسەر عێراقدا دەگرین، مەبەست لەو قسەیەی (مالیکی) کوردە کە دەیانەوێ دەست بەسەر کەرکووکدا بگرن، سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی ''ئاخر دواخستنی ئازادکردنەوەی حەویجە بۆ ئەوەبوو کە ئەمانە دوای ئازادکردنی مووسڵ بە بیانووی ئازادکردنی حەویجە هێز بۆ کەرکووک بجووڵێنن تا دەستی بەسەر دابگرن.''

پیلانی مالیکی له‌سه‌ر کەرکووک وەک رابردوو شکست دەبات
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه‌، (شاخەوان عەبدوڵڵا) دەڵێ، (مالیكی) لە رێگای هەندێ جاشەوە دەیەوێ هێزی نامۆ بێنێتەوە نێو شاری كەركووكه‌وه‌؛ هه‌ڵبه‌ته‌ دەبێ حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە رێگای سەرەكی دوز-كەركووك بە ڕووی ئەو هێزانەی دەیانەوێت بێنە ناوچە كوردستانییەكان و شاری كەركووكه‌وه‌ دابخەن، تا ئه‌و پیلانه‌ی له‌ به‌رنامه‌یه‌تی شكست ببات.

((شاخەوان عەبدوڵڵا) كه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی گوت، ''دەبێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە رێگای سەرەكیی دوز-كەركووك دابخەن بە ڕووی ئەو هێزانەی دەیانەوێت بێنە ناوچە كوردستانییەكان و شاری كەركووكه‌وه‌. هه‌روه‌ها رێگایش نەدەن هیچ هێزێكی بەدەر لە هێزە رێگەپێدراوەكانی هەرێمی كوردستان لە شاری كەركووكدا بوونی هەبێت یان دروست بكرێت، هەرهێزێكیش بیەوێت تەشكیل بكرێت، دەستگیر بكرێن و سزا بدرێن، بەتایبەت ئەوانەی بەم كارانە هەڵدەستن و خەڵكی ناونووس دەكەن."

هەركەسێك و لایەنێك هاوكاریان بێ، ده‌بێ به‌ توندی سزا بدرێن
جەختیشی كردەوە: "هەركەسێك و لایەنێك هەوڵی دروستكردن و تەشكیلكردنی هێزی سەربەلایەنی دەرەكی بدات، دەبێ تەواویان لەلایەن حكوومەتی هەرێمە دەستگیر بكرێت و توندترین سزا بدرێن."

(شاخاوان عەبدوڵا) وه‌ك ئاگادارێك له‌و پیلانه‌ی بۆ سه‌ر كه‌ركووك له‌ ئارادایه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، "(مالیكی) بە هێنان و بردنی هێز، چەند جارێك رووبەڕووی كوردستان بوویەوە، بەڵام لە سەرجەمیان شكستی برد، نموونه‌ی هێنانی قیادەی عەمەلیاتی دیجلە، یان كشانەوە لەناكاوەكەی هێزەكانی لە بەرانبەر داعش، یان ویستی حەشدی شەعبی بینێتە ناوچە كوردستانییەكان و چەندانی دی، بەڵام لە هەمووی شكستی برد، كەچی ئێستا (مالیكی) لە رێگای هەندێ جاشۆڵكەیەوە دەیەوێ هێزی نامۆ بێنێتەوە نێو شاری كەركووه‌وه‌ك و یەكێتیی و تەبایی نێوان ریزە كوردستانییەكان تێك بدات؛ دیاره‌ كه‌ دەزانی لە داهاتووێكی نزیكدا هەنگاوێكی گەورەمان لە هەگبەدایە ئەویش سەربەخۆییە، بۆیه‌ دەیەوێت پێشی پێ بگرێت، بەڵام ئێمە هەرگێز بە هەوڵی هیچ كەسێك ناوەستین تا ده‌گه‌ین به‌ سەربەخۆیی، ئەوەی هاریكاریی (مالیكی)یش بکات بە زوویی ریسوا دەبێ."

قاید میرۆ- سەرباز واحد

 




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی پێی وایە، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی و تەماحیان بردووتە ھەندێ پۆستی کارگێڕی پارتی کە بە یاسا پشکی پارتی و کوردن. دەشڵێ، بەرەنگاری ھەر ھەوڵێک دەبینەوە بۆ دژایەتی کورد و پارتی.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact