هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسی سەربازیی پێشووی ئەمەریکا و هاوپەیمانان کۆ بووەوە کە لە ساڵی 1991 بەشدار بوون لە دروستکردنی ناوچەی ئارام بۆ هەرێمی کوردستان؛ لە دیدارەکەدا شاندەکە رایانگەیاند، پێویسته ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی نوێ ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت كوردستان له‌پێناو پاراستنی بەهاكانی مرۆڤایەتی چەندە هەوڵی داوە و ڕۆشناییشیان خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا.
رۆژی شه‌ممه 10ـی 12ـی 20016 له سه‌لاحه‌دین (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ژمارەیەك لە جه‌نه‌ڕاڵ و بەرپرسی پێشووی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و هاوپەیمانان كه له ساڵی 1991 به‌شداربوون له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام كۆبۆوە. ئەو شاندە به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ جه‌ی گارنه‌ر به‌بۆنه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام سه‌ردانی كوردستانیان كردوه.
له دیداره‌كه، شاندی میوان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی‌یان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ته‌نیا كورده ئه‌و دۆستانه له‌یاد ناكات كه یارمه‌تیداون و به شانازییەوە باسیان له یارمه‌تیدانیان بۆ كوردستان له 1991 كرد و سه‌رسامیان به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له 25 ساڵی رابردوو نیشاندا.
شانده‌كه ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی نوێ ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت كوردستان له‌پێناو پاراستنی بەهاكانی مرۆڤایەتی چەندە هەوڵی داوە و ڕۆشناییشیان خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و شاندە سه‌ربازییه، سوپاسی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد، له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و هاوخه‌میان بۆ قوربانیه‌كانیش نیشاندا.
له‌به‌رانبه‌ردا (سه‌رۆك بارزانی)، وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ شاندی میوان، بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی تۆكمه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان دا.
له بارەی رۆڵی ئه‌و تیمه سه‌ربازییه‌ی له ساڵی 1991 به‌شداربوون له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، (سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی ژێر ده‌ستی نه‌بینی بێ، به‌های ئازادی نازانێ. ئێمه ئه‌و كاته له‌دۆخی مان و نه‌مان بووین، ئێوه هاتن یارمه‌تی گه‌لی كوردستانتاندا، به‌و یارمه‌تیه و بڕیاری دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، كاریگه‌ریتان هه‌بوو له‌سه‌ر گۆڕینی ڕوانگەی سیاسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر به دۆزی كورد.
شاندی میوان داوایان له (سه‌رۆك بارزانی) كرد له‌باره‌ی دۆخی به‌ره‌كانی جه‌نگ و شه‌ڕی مووسڵ به‌رچاوڕوونیان پێبدات، (سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان له مووسڵ و ده‌ووره‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی باشیان تۆمار كردوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ئاینده ده‌بێ، مافی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره بپارێزرێ.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا (سه‌رۆك بارزانی)، ته‌ئكیدی له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژ به داعش كرد و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی دژ به داعشی به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێمه و هاوپه‌یمانان له كۆمه‌ڵێك به‌های مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شین و پێكه‌وه له دژی تیرۆریستان ده‌جه‌نگین بۆ چه‌سپاندنی به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی.
جێگەی ئاماژەپێكردنە شاندی میوان پێكهاتبوون لە:
جه‌ی گارنه‌ر
روس پیروت
ئه‌ندرو كێلینگ
جوناسان سمسون
جۆن ئه‌بی زه‌ید
ئێكبێرت كلۆپ
فرانكۆ مورتینكۆن
رافائیل لوبینی
تۆنی كراون
مارك رولینس
بێل هاجه‌ر
ریچارد ناب