شنگال-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت، ئەو عەرەبانەی کە دەستیان لە کارەساتی شنگالدا ھەبووە، هێشتا لە ریزەکانی پەکەکەدا ماون و دەرنەکراون.
(قاسم دربۆ) یه‌كێك له فەرماندەكانی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال و بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''لە ناوچەی ھۆڵێ و دیبان لە رۆژئاوای شنگال کە دەکەوێتە ناوچەی بابشلۆوه، چەکدارانی پەکەکە ژمارەیەکی زۆری عەرەبی بردووه‌تە ریزەکانیانەوە کە خەڵکی ناوچەکەن؛ له‌باره‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌وه ماوەیەک پێش ئێستا داوامان لە پەکەکە کرد کە زۆرینەی ئەو عەرەبانە دەستیان لەگەڵ داعشدا ھەبووه و پێویستە ئەوانە دەربکەن، چونكه رێگە نادەین ئەوانەی كه تاوانیان به‌رانبه‌ر به ئێزدیان ئه‌نجام داوه لره بن.''
(قاسم دربۆ) جه‌خت ده‌كاته‌وه، ''ئەوعەرەبانەی پەکەکە بردوونییەتە ریزەکانی خۆیه‌وه گەلێک زۆرن و کەم نین، هه‌ڵبه‌ت ئەم سیاسه‌ته قبووڵکراو نییە، چونکە ناکرێت کەسانێک دەستیان لە کارەساتی شنگالدا ھەبووە و بێن بۆ ناوچەکەی ئێمە و ببنە چەکدار.''
ماوەیەک پێش ئێستا قایمقامی شنگال باسی لەوەکرد، کە پەکەکە لە سنووری شنگال ئەو عەرەبانەیان کردووه‌تە چەکداری خۆی کە پێشتر له‌نێو داعشدا بوون و له کارەساتی شنگالدا ڕۆڵیان هه‌بووه.
بڵند ئیبراھیم