هه‌ولێر-KDP.info- راوێژكارێكی پێشووی وه‌زاره‌تی سامانه سرۆشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روونی كرده‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن رێكخراوی ئوپێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاری نه‌وت ده‌بێت و ده‌ڵێ، له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێووه گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخی نه‌وتدادێت له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
دكتۆر (عه‌لی به‌لو) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "بڕیاری رێكخراوی ئوپێك له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر سه‌قامگیری نرخی نه‌وت ده‌بێت، چونكه كه‌مكردنه‌وه‌ی (یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی ئوپێك و 300 هه‌زاری روسیا و راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئازه‌رباینجان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت وڵاتانی ئه‌ندام له ئوپێك گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ره‌ی ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می خۆیان كه‌م نه‌كه‌ن، زه‌ره‌رمه‌ند خۆیانن، به‌تایبه‌تی كه هه‌ردوو وڵاتی سعوودیا و روسیا گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ره.
راوێژكارێكی پێشووی وه‌زاره‌تی سامانه سرۆشتیه‌كان دةشلَیَت، سه‌ره‌تای ساڵی نوێ هه‌موو ئةو ده‌وڵه‌تانی ئیمزایان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت كردووه پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی ئوپێك ده‌بن، گومانی تێدانییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت نرخی یه‌ك به‌رمیلی نه‌وتی برێنت 60 دۆلار و نه‌وتی ئوپێكیش ده‌گاته 55 دۆلار، ره‌وشی دارایی ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت زۆر خراپه، له‌به‌ر ئه‌وه ناچارن پابه‌ندی سنورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بن بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
قائید میرۆ