كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، دوو لیوای حه‌شدی شه‌عبی هاتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك كه به‌شێك له چه‌كدارانی كوردن. ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌وان مه‌ترسین بۆ شاره‌كه چونكه، زانیاریی دورستیان هه‌یه كه مالیكی چه‌كی قورسی ره‌وانه‌ی نێو كه‌ركووك كردووه.
(جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) به‌رپرسی لقی پازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، "میلشیای حه‌شدی شه‌عبی دوو لیوایان هێناوه‌ته ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركووك، ئێمه شوێنی هه‌ردوو لیواكه‌ش پێده‌زانین. خۆی له‌وه مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كه‌دوو فه‌وجی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و لیوایانه‌ی حه‌شدی شه‌عبین و له نزیك له‌یلان نیشته‌جێ كراون، به‌ڵام دوو فه‌وجه‌كه‌ی كورد چوونه‌ته نزیك خورماتوو، هه‌ڵبه‌ته مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه و كێشه دروست بكه‌ن، چونكه به‌هۆی نزیكییان له ناوچه‌كه هه‌ركاتێك ویستیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان له نزیك شاره‌دێی له‌یلان.''
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، "له ئێستادا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر ره‌وانه‌ی نێو شاری كه‌ركووك ده‌كرێت و، جه‌ماعه‌تی (نووری مالیكی) ئه‌و چه‌كانه دێنێته نێو كه‌ركووكه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان كه له هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستمان كه‌وتووه، ماڵ هه‌یه له كه‌ركووك پشكنینی بۆ كراوه چه‌ندین چه‌كی كڵاشینكۆف و بیكه‌یسی و هه‌تا ئۆتۆمبێڵی هامه‌ری تێدا بووه، ئاخر ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره چه‌ك ره‌وانه‌ی نێو شاری كه‌ركووك بكرێت.''
(جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) روونی كرده‌وه، ''ئه‌و ماڵه عه‌ره‌بانه‌ی بڕیار بوو بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، ئێستا رێگه‌یان نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی عه‌مماره و به‌سره بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌ر عه‌ره‌بێكی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك له‌نێو شاردا بێت ده‌مێننه‌وه، به‌هۆی ئاڵۆزیی ره‌وشه‌كه ئێمه حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووكمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌و پیلانه‌ی سه‌ر شاره‌كه و هاتنی دوو لیوای حه‌شدی شه‌عبی، هه‌رچه‌نده پارێزگاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هاتنی هێزدا نییه، به‌ڵام ئه‌وان هاتوونه‌ته ناوچه‌كه.''
قائید میرۆ