هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراوی مرۆیی و خێرخواز، هاوكاری خۆراكی و كه‌لوپه‌لی ناوماڵه و جۆراوجۆریان پێشكه‌شی 5800 خێزانی ئاواره له كه‌مپی خازر له‌سنوری پارێزگای مووسڵ ده‌كه‌ن.
له‌درێژه‌ی هاوكاریكردن و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی پێداویستی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانی (حه‌سه‌ن شام، خازر، زیلكان) ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه تازه ئاواره‌بوونه‌و روویان له‌كه‌مپه‌كان كردووه، له‌لایه‌كی دیكه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی IRC و Reach، له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی جیادا چه‌ندین پێداویستیان به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كه‌مپی خازردا دابه‌شكرد، له‌وانه دابه‌شكردنی نه‌وت و خواردنی وشك و ئاو به‌سه‌ر 400 خێزاندا، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی پاكوخاوێنی و جلوبه‌رگی ئافره‌تان بۆ 400 خێزانی تری كه‌مپه‌كه و دابه‌شكردنی خۆراكی وشك و به‌تانی و ته‌ندور و قه‌نینه‌ی غاز و چۆله و كه‌لوپه‌لی پاككه‌ره‌وه به‌سه‌ر 2600 خێزانی تردا به‌رێوه‌چوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كارگروپ ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر 2400 خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامی ده‌بێت و نه‌وتی سپی به‌سه‌ر گشت خێزانی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت و پرۆسه‌كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراک WFP بەشە خۆراکی مانگی ١٢ی ٨٨٢ خێزانی مهەتی سەربە قەزای شێخان بەسەریاندا بڵاوکردەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە بەشەخۆراکی خێزانە ئاوارەکان بەسەریاندا دابەش دەکات کە لەلایەن رێکخراوی جیهانی خۆراکەوە ئامادە دەکرێت، هەر پارسێلێکی خۆراک پێک دێت لە ٧٠ کغ و ٣٠٠ گرام خۆراكی وشک، هاوكات ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراك مانگانه به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كانی ناو كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له سنووری هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كات.