هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی لە بودجه‌ی 2017 عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه، كه‌متره له‌وه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆی نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت.
(سه‌فین دزه‌یی) له په‌راوێزی كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی رایگه‌یاند: "به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بوو له دابه‌شكردنی فراكسیۆنه كوردییه‌كان و نیگه‌رانیی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی پیشان دا و گوتی: "پێشتر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌ربڕیوه و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی ده‌دات.'
(دزه‌یی) گوتیشی: "هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه ئه‌گه‌ر ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ند بێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به ساڵانی رابردوو كرد.''
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، به‌غدا هیچ كاتێك راوێژی به حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌كردووه بۆ په‌سندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بوون. ئێستایش هه‌ر به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه ده‌كات.