سه‌نگه‌ر مسته‌فا
په‌یه‌ده له ڕۆژئاوای کوردستان به سیاسه‌تێکی پاوانخوازیی و دروستكردنی سیستەمێكی دیكتاتۆری، میلیتاریی تۆقێنەر و سەركوتكار، نه‌ک نه‌یتوانیوه په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێکی عاقڵانه بکات و ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسی و یه‌کتر قبووڵکردن دروست بکات، به‌ڵکو به زۆری چه‌ک و ترساندن خۆیان سه‌پاندووه و هەر كەس وەك ئەوان بیر نەكاتەوە و له‌گه‌ڵ ئامانج و ئایدیای ئه‌وان نه‌بێت، به خائین له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و گرتن و ئازاردانی لێ ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت که‌وتوونه‌ته ڕێگری‌کردن له کاروچالاکی و په‌لاماردانی باره‌گاکانی ئەنەكەسە و پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا و، ئازاردان و گرتنی که‌سانی شۆڕشگێڕ و چالاکوانی ڕۆژئاوا و سەرۆك و ئەندامانی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا.
هەموو ئەو هەڵسوكەوتانەی پەیەدە دژی بنەماكانی دیموكراسی و پێوەرەكانی سەردەم و ئازادیخوازی و گیانی كوردایەتین و، هەر بەهۆی ئەو سیاسەتە هەڵانەوە بەشێكی زۆری دانیشتوانی ڕۆژئاوا ناچار کراون شوێنی خۆیان جێ بهێڵن و ئاوارە بوون.
له پاڵ ئه‌و هه‌موو پێشێلکاری و خۆسه‌پاندنه‌ی په‌یه‌ده له ڕۆژئاوادا، که‌چی به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و له قامشلۆ و ئاموودا سوکایه‌تییان به ئاڵای كوردستان کردووه و سوتاندوویانه، ئه‌مه له کاتێکدا پێشتریش چه‌ندین جار ڕێگرییان لە بردنه‌وه‌ی تەرمی ئەو شەهیدانەی ڕۆژئاوا کردووه که لەگەڵ پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان له باشووری کوردستان شەهید كرابوون، سه‌ره‌ڕای دوژمنایەتیكردنی سیاسەتەكانی هەرێمی كوردستان لە پاڵپشتیكردنی دۆزی كورد و دژایەتیكردنی سەربەخۆییی كوردستان، چونکه له ئه‌جێندا و سیاسه‌تی په‌که‌که و په‌یه‌ده‌دا سەربەخۆیی و ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە و كوردایەتی و بیری نیشتیمانپەروەری و مەفاهیمی نەتەوایەتی، ئەو چەمكانەن که زۆر بە توندی لە دژی دەوەستنەوە و ئامادەن خوێن بڕێژن.
بۆیه تا په‌یه‌ده بیه‌وێت به‌و سیستمه دیکتاتۆری و تاکڕۆییه حوکم بکات و ئه‌جێندای ئێقلیمی و سیاسه‌تی په‌که‌که و به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی جێبه‌جێ بکات، ناتوانێ له ڕۆژئاوا به‌و ده‌سه‌ڵات و هێزه‌وه بمێنێته‌وه و، ناکرێ به چه‌واشه‌کاری و به‌کوشتدانی گه‌نجی کورد و به بیانووی شه‌ڕی داعش ئه‌و پێشێلکاری و زوڵم و زۆره چاوپۆشی لێ بکرێت.