هه‌ولێر-KDP.info- هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا سووتاندنی ئاڵای كوردستان له عامودای ڕۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، كه خوێنی شه‌هیدان له پێناوی ئازادی و سه‌قامگیری له‌ژێر به‌یداخی ئه‌م ئاڵایه‌دا ڕژاوه، بۆ سووتاندن نییه و ده‌بێ ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه سزا بدرێن.
ئاسایشی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده)، پاش هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانیی كورد له سووریا، ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باڵاخانه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه داگرت و سووتاندی، ئه‌م كرداره‌ی په‌یه‌ده له ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌رێمی كوردستانیش كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا و سه‌ركۆنه كرا. به‌ڵام مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته ئه‌وه‌یه كه هۆزگهلێكی به نه‌ته‌وه عه‌ره‌ب له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م كرداره شه‌ڕانگێزییه‌ی په‌یه‌ده‌دا دێته ده‌نگ و، سووتاندنی به تێكدانی ته‌بایی تاییفی تۆمه‌تباری ده‌كا و ده‌شڵێن، بێڕێزیكردن به ئاڵایه‌ك كه هه‌زاران قوربانی بۆ دراوه و، نه‌ك هه‌ر كورد خۆی به‌ڵكه عه‌ره‌به‌كانی هاوسنوور و ئه‌وانه‌شی كه له ناوچهگهلێكدا له‌گه‌ڵ گه‌لی كورددا پێكه‌وه ده‌ژین، له سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌ی كورداندا حه‌ساونه‌ته‌وه، نابێ به‌بێ سزادان تێپه‌ڕ ببێ.
ئه‌نجوومه‌نی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یێنێ، كه هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا سووتاندنی ئاڵای كوردستان سه‌ركۆنه ده‌كات، ئاڵایه‌ك كه مێژوویه‌كی هه‌یه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سته‌مكار و تاوانكاراندا و له سایه‌یدا قوربانی له پێناوی شه‌كانه‌وه و سه‌قامگیری و ئازادیی گه‌لێكدا دراوه.
به‌یاننامه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دووبه‌ره‌كی و فیتنه‌ی تاییفی بنێنه‌وه بۆیه ده‌بێ سزا بدرێن. هاوكات داوا له هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سووریا ده‌كات، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی حهسهكهن، هاوكار و پشتیوانی گه‌لی كورد بن به تایبه‌ت ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا، هه‌روه‌ها دژایه‌تیی هه‌موو ئه‌وانه‌ش بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێ تۆوی فیتنه له‌وێ بڕژێنن.
زۆر له چاودێران و نووسه‌ران ئه‌م كرداره‌ی په‌یه‌ده شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و پێیان وایه، ئەوەی (پەیەدە) دەیکات بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ بیری نەتەوەییی کورد یەک ناگرێتەوە، بەڵکو سوکایەتیکردنە بە ڕەمزی نەتەوایەتیی ئیمە کە ئاڵای کوردستانە. ئەوەی (پەیەدە) دەیکات کارێکە دوژمنانی سەربەخۆییی کوردستان بەدەستی پەیەدە ئەنجامی دەدەن.
زۆرێك له سیاسییه‌كانی ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، ئەوەی (پەیەدە) ده‌یكا له گرتن، ڕاوه‌دوونان، ئه‌شكه‌نجه‌دانی سیاسییه‌كان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی، چه‌كداریی زۆره‌ملێ و به‌زۆر خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كوردستاندا، هەوڵێکە بۆ شەڕی سڕینەوە، شه‌ڕێك کە (سەددام حوسێن) پێی تەواو نەکرا و (ئەسەد) فەشەلی تێیدا هێنا.
هاوكات جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه سووتاندنی ئاڵای کوردستان ڕەفتارێکە ئەگەر خەڵکی دژ بە کوردستان ئەنجامی بدەن وەک دوژمن ئاساییە، بەڵام (پەیەدە) کە بەشێکە لە میللەتی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان، نائاساییە و مایەی قەبووڵ نییە. ده‌ڵێن هەمیشە خەڵکی ڕۆژئاوا پاڵپشت و هاوکاری باشووری کوردستان بوونە و له هێزێكی خۆسهپێنیشی قه‌بووڵ ناكا ئاڵاكه‌ی بسووتێنێ.