هەولێر-KDP.info- لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزیری كاروباری پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی بەریتانیا ستایشی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه له‌شه‌ڕی دژ به تیرۆر، هه‌روه‌ها پاراستنی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و هاوكاریكردنی خه‌ڵكی ئاواره، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕ روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و بووه‌ته باشترین په‌ناگه‌ی هێمن و ئارام بۆ ژیانیان.
ئه‌مڕۆ شەممە 3ـی 12ـی 2016 لە سەلاحەددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ڕۆی ستیوارت) وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە (فرانك بەیكر) باڵیۆز و ژمارەیەك لە بەرپرس و ڕاوێژكارانی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بەریتانیا، ستایشی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه له‌شه‌ڕی دژ به تیرۆر، هه‌روه‌ها پاراستنی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و هاوكاریكردنی خه‌ڵكی ئاواره، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕ روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و بووه‌ته باشترین په‌ناگه‌ی هێمن و ئارام بۆ ژیانیان.
له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌یشدا، باس له هه‌نگاوه‌كانی دوای ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له مووسڵ و دووره‌وبه‌ری كرا، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی هاوكاری كردنی ئاواره‌كان و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندی بەریتانیا (سه‌رۆك بارزانی)-یان له سیاسه‌ت و بۆچوونی بەریتانیا له‌باره‌ی ئاینده‌ی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش و دابینكردنی سه‌قامگیری له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاگادار كرده‌وه و داوایان له (سه‌رۆك بارزانی) كرد، بۆچوون و پێشنیاری خۆی له‌مباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
لای خۆیه‌وه (سه‌رۆك بارزانی) وێڕای ئاماژه‌دان به پێویستی دڵنیاكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئاینده و چاره‌نووسی خۆیان، سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌مه‌ڕ قۆناغی دوای داعش بۆ شاندی میوان شیكرده‌وه.