Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 09:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حكوومه‌تی كوردستان: ناكرێت بخرێینه‌ به‌ر بارى پابه‌ندبوونێكى یاسایییه‌وه‌ و قازانجیشی نه‌بێ.. له‌ فراكسیۆنه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌وێ
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  وێڕای ئه‌وه‌ی خواستی خۆی بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵدا دووپات ده‌كاته‌وه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێ، ناكرێت هه‌رێمى كوردستان بخرێته‌ ژێر بارى پابه‌ندبوونێكى یاسایییه‌وه‌ و له‌ كۆتاییدا له‌ برى قازانج به‌ زیانى خه‌ڵكى هه‌رێم بشكێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌كان زانیاریى ڕاست و دروستیان له‌به‌رده‌ست بێت سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى مووچه‌خۆران له‌ هه‌رێمى كوردستان. هاوكات بانگهێشتی ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى عیراق ده‌كات بۆ خستنه‌ڕووى ته‌واوى زانیارییه‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌زایانى دارایییه‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران‌ به‌ وردى به‌راورد كراون.

 

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عیراقى فیدرالى ساڵى 2017دا:

حكوومه‌تى عیراقى فیدرال ساڵانه‌ به‌بێ به‌شداریپێكردن و ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانى، پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدرالى ئاماده‌ ده‌كات و له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ندى ده‌كات، دواتر ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى فیدرالى ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى فیدرالى، به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو بنه‌ماى به‌شداریى له‌ ده‌سه‌ڵات و داهات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى گه‌لانى عیراق هه‌روه‌ك به‌ ڕوون و ئاشكرا له‌ مادده‌كانى ده‌ستوورى عیراقى فیدرالدا چه‌سپێنراوه‌.

له‌ كاتێكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵ و چالاكى و ماندووبوون و خه‌مخۆریى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى عیراق به‌رز ده‌نرخێنێت به‌ ئاراسته‌ى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى هه‌رێم و چاككردنى بار و گوزه‌رانى خه‌ڵك و فشار كردن له‌ حكوومه‌تى فیدرالى بۆ هه‌رچى زووتر خه‌رجكردنى شایسته‌ دارایییه‌ یاساییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان،‌ به‌تایبه‌تیش شایسته‌ى داراییى مووچه‌خۆران كه‌ مافێكى ده‌ستوورى و یاساییى هه‌رێمى كوردستانه‌، به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵ و پڕۆژه‌یه‌ك له‌مڕووه‌وه‌ پێویستى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و دیراسه‌ى وردى شاره‌زایان هه‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى داتا و ژماره‌ و سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونى پێشووى دانوستان و گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنامه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌راوردكردنێكى زاستیانه‌ به‌ ژماره‌ له‌نێوان بژارده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى كردارى جێبه‌جێ بكرێت، چونكه‌ ناكرێت هه‌رێمى كوردستان بخرێته‌ ژێر بارى پابه‌ندبوونێكى یاسایییه‌وه‌ و له‌ كۆتاییدا له‌ برى قازانج به‌ زیانى خه‌ڵكى هه‌رێم بشكێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌كان زانیاریى ڕاست و دروستیان له‌به‌رده‌ست بێت سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى مووچه‌خۆران له‌ هه‌رێمى كوردستان و بڕى بودجه‌ى پێویست بۆ دابینكردنى ته‌واوى ئه‌و مووچانه‌ و به‌راوردكردنى له‌گه‌ڵ خشته‌كانى هاوپێچى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدرال.

له‌به‌ر ڕۆشناییى ئه‌م لێكدانانه‌وه‌ش، ئه‌وه‌ى له‌ بڕگه‌ى ئه‌لیفى پڕۆژه‌ى هه‌مواركردنه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانى سۆشیال میدیا بینرا، به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌ ڕێگاى كه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ ئاراسته‌مان بكرێت، نه‌ك ناتوانێت مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دابین بكات، به‌ڵكو له‌ به‌رامبه‌ر 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى تێكڕاى ڕۆژانه‌، هه‌رێم مانگانه‌ ته‌نها بڕى 317 ملیار دینارى بۆ دیارى كراوه‌، له‌ كاتێكدا بڕى بودجه‌ى پێویست بۆ دابینكردنى ته‌واوى شایسته‌ى داراییى یه‌ك مانگى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ى 1 ملیۆن و 400 هه‌زار مووچه‌خۆره،‌ نزیكه‌ى 880 ملیار دیناره‌ له‌ مانگێكدا، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌ش كۆى كارمه‌ندانى هه‌رێم نزیكه‌ى 730 هه‌زار كارمه‌نده‌ و بۆ هه‌ر مانگێك پێویستییان به بڕى‌ 685 ملیار دینار هه‌یه،‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ مووچه‌ و به‌خشینه‌كانى خانه‌نشینان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان و قوتابیان و سوودمه‌ندانى دیكه‌ى چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ پڕۆژه‌ى هه‌مواركردنه‌كه‌دا‌ ئاماژه‌ى پێنه‌دراوه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و له‌پێناو گه‌ره‌نتیكردنى دابینكردنى ته‌واوى شایسته‌ داراییه‌كانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ییى ته‌واوى خۆى ده‌رده‌بڕێت بۆ دانوستان و گفتوگۆى به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى، ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دابینكردنى ته‌واوى شایسته‌ داراییه‌كانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى ڕێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌پاندنى هه‌ر پابه‌ندبوونێكى یه‌كلایه‌نه‌ به‌بێ هه‌بوونى ڕێككه‌وتنى هاوبه‌ش، هه‌رێمى كوردستان ناچار به‌ جێبه‌جێكردنى ناكات.

لێره‌شه‌وه‌ به‌ڕێزان ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى عیراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى ته‌واوى زانیارییه‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌زایانى دارایییه‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران‌ به‌ وردى به‌راورد كراون و، هه‌ڵبژاردنى باشترین بژارده‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكى كوردستاندا بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ژماره‌ و داتاكان، به‌تایبه‌تیش چینى كه‌مده‌رامه‌تى مووچه‌خۆران كه‌ به‌ هۆى بڕینى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدرالى عیراقه‌وه‌ زیانى زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.

سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان


2/12/2016




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact