Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 01:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئوسترالیا ستایشی حكوومەت و پێشمەرگەی كوردستان دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق رایگەیاند، حكوومەتی ئوسترالیا بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و ستایشی ڕۆڵ و قوربانیدانی خەڵك و حكوومەت و پێشمەرگەی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی پێكهاتە جیاوازەكان و حەواندنەوە و دابینكردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر، كرد.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١-١٢-٢٠١٦ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (كرسیتۆفەر لانگمان) باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد.

لە دیدارێكدا (لانگمان) خۆشحاڵیی خۆی بە سەردان و ئارامی و ئاسایش و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە حكوومەتی ئوسترالیا بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و ستایشی ڕۆڵ و قوربانیدانی خەڵك و حكوومەت و پێشمەرگەی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی پێكهاتە جیاوازەكان و حەواندنەوە و دابینكردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر، كرد.

دواتر پوختەیەكی دەربارەی ڕۆڵی وڵاتەكەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كرد، هه‌روه‌ها دەشتخۆشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ هەنگاوەكانی لە بواری چاكسازی و پەرەپێدان و گرنگیدان بە مافەكانی مرۆڤ، بەتایبەتی مافی ئافرەتان و هێنانەكایەی كۆمەڵگەیەكی سەقامگیر لە هەرێمی كوردستان.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و ڕۆڵی ئوسترالیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و پاڵپشتیی بەردەوامیان بۆ هەرێمی كوردستان كرد كە پشتیوانیی هاوپەیمانان هۆكارێكی سەركەوتنی پێشمەرگە بەسەر تیرۆرستانی داعشدا بوو، هەروەها ئاماژەی بە ئاستی باشی هاوكاری و هەماهەنگیی سەربازیی نێوان هەولێر و بەغدا كرد لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش لە مووسڵ و دەوروبەری.

ئاماژەیشی دا كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری كۆمەڵایەتی و چاكسازییە ئیداری و ئابوورییەكانیدا لەسەر ڕێچكەیەكی ڕاست دەڕوات، هەروەها دووپاتی كردەوە ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە، ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌ و په‌یداكردنى سەرچاوەی دیكه‌ى داهات. هەروەها بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوسترالیاشی دووپات كردەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنەوەی مووسڵ و ڕەهەندەكانی كرا و هەردوولا هاوڕا بوون كە پێویستە لەپاڵ سەركەوتنی سەربازی، لە لایەنی سیاسیشەوە پێشكەوتنی باش بەدەست بهێنرێت، بەتایبەتی بۆ قۆناغی دوای ئازادكرنەوەی مووسڵ، پلانی باش و سەركەوتوو بۆ سەقامگیریی ئاسایش و ئاوەدانكرنەوەی ناوچەكە و گەڕاندنەوەی متمانە و دووبارەنەبوونەوەی ئەو كارەساتانەی لەلایەن تیرۆرستانەوە بەسەر ناوچەكەدا هێنراون، دابڕێژرێت.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەكردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا باس كرا. لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان دەخوازێت تەواوی كێشه‌كا لەگەڵ بەغدا بە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە چارەسەر بكات و و ئایندەی پەیوەندییەكانیشی بە هەمان شێوە دیاری بكات.

سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش، هەردوولا دوا پەیام و دەستپێشخەریی جەنابی سەرۆك بارزانییان بۆ چارەكردنی كێشە ناوخۆییەكان، بەرز نرخاند.




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact