هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، دواى قسهكردمان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رێنماییی سه‌رپێچیى شوفێران ڕگیرا و گۆڕانكارى تێدا ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى كوردستاندا بگونجێت.
(ئومێد خۆشناو) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رێنماییى ده‌رچوو بۆ سه‌رپێچیى شوفێران ئه‌وانه‌ى كه غه‌رامه‌یان له‌سه‌ره له هه‌رێمى كوردستان، بووه مایه‌ى نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ بارى ژیانى ئێستاى خه‌ڵكى هه‌رێم، وه‌كو فراكسیۆنى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دوێنێوه له‌سه‌ر خه‌تین و ڕا و سه‌ره‌نجى هاووڵاتیانمان پێیان گه‌یاندووه ."
(خۆشناو) گوتیشی: "دواجار له‌گه‌ڵ (كه‌ریم شنگالی) وه‌زیرى ناوخۆ قسه‌مان كردوو پێمان ڕاگه‌یاند كه ئه‌و رێنماییانه له‌گه‌ڵ بارى ئێستاى خه‌ڵك و گوزه‌رانیان نه‌گونجاوه بۆیه (شنگالی) گوتی، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و رێنماییانه پێداچوونه‌وه‌ى پێدا ده‌كرێت، ئه‌و رێنماییه‌ى ئێستا ده‌ركراوه ڕاده‌گیرێت و هه‌وڵ ده‌درێت به‌شێوازێك بێت له‌گه‌ڵ گوزه‌رانى خه‌ڵكدا گونجاو بێت و ببێته شێوازى قست نه‌ك ئه‌و بڕگانه‌ى دى كه سزاى سه‌رپێچییه‌كه دواتر قورستتر بكرێت، یاخود ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیدا بگیرێت ."
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی ده‌شڵێت، به‌دڵنیاییه‌وه ڕێنماییى پێشوو كه ده‌رچووه ڕاده‌گیرێت و ڕێنماییی تازه ده‌رده‌چن، كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى كوردستاندا.
نه‌شوان به‌رزنجى