هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌رۆك بارزانى) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و عێراقدا هه‌یه و، ئه‌و هێڵه‌ى ئێستا هه‌یه و پێشمه‌رگه‌ى تێدایه، پاشه‌كشێى لێ ناكرێت؛ ئێمه جارێكى دیكه ناهێڵین ئێوه ئاواره ببنه‌وه و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كراون و ئه‌وه‌شى ده‌كرێت، ده‌بێت چاره‌نووسى ئێوه زامن بكات.''
(مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16-11-2016، لەکاتی سەردانیدا بۆ سنووری نەینەوا و کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە لە شارۆچكەی باشیك، رایگەیاند "لە دوایین سەردانمدا بۆ بەغدا بە ئاشکرا باسی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستانم کردووە و لەگەڵ ئەمه‌ریکادا رێککەوتووین لەسەر نەکشانەوە لە ناوچە کوردستانییەکان".
لەبارەی پرسی "مامەڵەكردنی راستەوخۆی بەغدایش لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان" بەتایبەت كە لە سلێمانی چەند رۆژێكە بۆ مووچە وروژێندراوە، (سه‌رۆك بارزانی) رایگەیاند "ئەو ناوچانە بە خوێنی 11 هەزار و 500 پێشمەرگەی شەهید و بریندار ئازاد کراون، مومکین نییە دوای ئەو هەموو قوربانیدانە بە مامەڵەی راستەوخۆی مەرکەز لەگەڵ پارێزگاکان رازی ببین".
(سه‌رۆك بارزانی) جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌مه بابه‌تێكه و پێشتر و له سه‌رده‌می (پۆل بریمه‌ر) حاكمی مه‌ده‌نی له عێراقدا براوه‌ته‌وه، كه‌چی تازه به تازه هه‌ندێك دێن و باس له گه‌رانه‌وه بۆ فیدراڵی پارێزگاكان ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و زه‌مه‌نه به‌سه‌ر چوو.
(سه‌رۆك بارزانى) ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له سه‌ره‌تاى هاتنى داعشدا به‌شێك هاوكارى داعشیان كرد و بوونه چاوساغى، ئێستا ئه‌وانه‌ى به ناوى ئاواره روو ده‌كه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ى پێشمه‌رگه رزگاریكردوون، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین و ئه‌وانه‌ى بوونه شه‌ریكى تاوانى داعش ده‌بێت باجى ئه‌و تاوانانه بده‌ن.
سه‌رۆك بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وانه‌ى ده‌ستدرێژى و تاوانیان له دژى كچانى ئێمه ئه‌نجامداوه له هه‌ر كوێ بن ده‌بێت باجى ئه‌و تاوانانه بده‌ن و تۆڵه‌یان لێده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان روویكرده ئه‌و رێكخراوانه‌ى كورد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به تۆڵه‌كردنه‌وه، گوتى: ئه‌وان هه‌رچۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه سیاسه‌تى ئێمه‌یه و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به تاوانباران ناده‌ین به ناوى ئاواره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رێمى كوردستان زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره‌ى له‌خۆ گرتووه، ئه‌وه بۆ له‌به‌رچاو ناگرن.
(سه‌رۆك بارزانى) له گوتاره‌كه‌یدا هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كرد، كاتێك رژێمى به‌عس رووخا گوتمان ئیدى رزگار بووین، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد، ئهنسارولئیسىلام و قاعیده په‌یدا بوون و پاشان كابرایه‌ك له سه‌ر حیسابى كورد بووه حاكم له به‌غدا، به‌ڵام چاوى له‌وه بوو فڕۆكه‌ى ئێف شازده‌ى بۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆردوومانى ئێمه بكات و دواى ئه‌ویش داعش هات، به‌ڵام ئێمه چیدیكه رێگه به‌وه ناده‌ین پیلانى دوژمنان سه‌ربگرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕۆشنایی خسته سه‌ر كێشه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسی راپرسی و ریفراندۆم و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می و له‌و باره‌یه‌وه به ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی.
ره‌وشى ناوخۆ و كێشه‌كان
(سه‌رۆك بارزانى) باسى له پرسه ناوخۆییه‌كان كرد و گوتى: هه‌ندێك كه‌س كه هه‌وڵیان دا كوده‌تا ئه‌نجام بده‌ن، من دوو پرسیاریان لێ ده‌كه‌م، ئایا وه‌زعى پێش كوده‌تایان باش بوو یان ئێستا، ئێوه چیتان به‌ده‌ست هێنا و چیتان گۆڕى؟.. چه‌ندى دیكه‌ش خۆتان ماندوو بكه‌ن هیچتان به‌ده‌ست ناكه‌وێت و ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، واز له‌و كوده‌تا و پیلانانه بێنن.''
هه‌روه‌ها گوتى: ''ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت فه‌رموون، هه‌میشه ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌داین، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر سوورن له‌سه‌ر كوده‌تا، عیلاجى كوده‌تا زۆره و به هیچ جۆرێك زۆریى هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكه‌ین.''
چاوه‌ڕوانى كه‌س ناكه‌ین
(سه‌رۆك بارزانى) رووی كرده ئه‌و لایه‌نانه‌ى له خه‌می گه‌لدان و گوتى: ''ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه مه‌بن كه هیچ خه‌مى میلله‌تیان نییه، فه‌رموون ئێوه كۆ ببنه‌وه و بڕیار بده‌ن، ئه‌گه‌رنا كات ده‌ڕوات و ئێمه‌ش چاوهڕوانىی كه‌س ناكه‌ین.''
(سه‌رۆك بارزانى) ئاماژه‌یشی دا، كه هه‌ندێك پێشبینى ئه‌وه‌یان ده‌كرد، شه‌ڕى ناوخۆ درووست بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه رووى نه‌دا و بینیمان پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ى پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش، به‌یه‌كه‌وه خوێنیان رشت و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه بۆ كوردستان.
كوا سه‌ربه‌خۆبوون و راپرسى؟
(سه‌رۆك بارزانى) رایگه‌یاند: ''هه‌ندێك ده‌ڵێن كوا سه‌ربه‌خۆبوون و راپرسى، لێره‌وه ده‌ڵێم سه‌ربه‌خۆیى مافى ره‌واى كورده، به‌ڵام ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه و پێویستى به وتوێژ و گفتوگۆ هه‌یه و، له سه‌ردانى ئه‌م دواییه‌شدا بۆ به‌غدا ئه‌وه‌مان باس كرد و خۆشبه‌ختانه وه‌ڵامى ئه‌رێنى هه‌بوو، ئه‌وه‌ش جێگه‌ى دڵخۆشییه. ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه ئێمه ده‌ستى لێ هه‌ڵناگرین و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتینه رێككه‌وتن ئه‌وا ئیعتبارى زیاتر ده‌بێت و پێویست به ریفراندۆم ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیمان ناگه‌ینه رێككه‌وتن، ئه‌وا ئێمه راپرسى خۆمان ده‌كه‌ین.''
لوغمى سیاسى
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا هه‌روه‌ها گوتى: وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه توانیى سه‌رجه‌م ئه‌و لوغمانهى داعش هه‌ڵگرێته‌وه، كه داعش له‌سه‌ر رێگه و خاكى كوردستان چاندبوونى، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم، ده‌توانین هه‌موو ئه‌و لوغمه سیاسییانه هه‌ڵبگرینه‌وه كه له‌سه‌ر رێگه‌مان ده‌یچێنن. ئینجا بۆ خۆتان جوێن ده‌ده‌ن، هه‌ڵده‌په‌ڕن و شت ده‌نووسن، كه‌یفى خۆتانه ئێمه‌ش له‌سه‌ر رێگه‌ى خۆمان سوورین.''
له كۆتایى وتاره‌كه‌یدا (سه‌رۆك بارزانى) سوپاس و ستایشى پێشمه‌رگه‌ى كرد. سه‌باره‌ت به شه‌هیدانیش گوتى: ''نازانین چ بڵێین له ئاستى شه‌هیداندا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه ئه‌وان سه‌ربه‌رزن و بوونه پارێزه‌رى كوردستان.''
له باره‌ى هۆكارى وتاره‌كه‌ى له باشیك، (سه‌رۆك بارزانى) گوتى: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو دین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان له باشیكن، پێمان باش بوو لێره ئه‌م وتاره پێشكه‌ش بكه‌ین.
ده‌قی گوتاری (سه‌رۆك بارزانی):