Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 APR 2024 01:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەکاری: هێزەکانمان چوونەتە نێو بەرتللە و لێی دەمێننەوە
| KDP.info


  هەولێر-KDP.info-  رۆمیو هەکاری دەڵێ، هێزەکانیان چوونەتە نێو ناحیەی بەرتللە و لەوێیشدا خۆیان جێگر دەکەن و، بە رەوایشی دەبینن کە دەشتی نەینەوا بکرێتە پارێزگا.

 

رۆمیۆ هەكاری بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ئازادکردنی ناحیەی بەرتللە بۆ ئێمەی خەڵكی نەینەواو مەسیحییەكانی ناوچەكە زۆر گرینگە؛ چاوەڕوان دەكرێ لە چەند سەعاتی داهاتوودا قەزای قەرەقوشیش ئازاد بكرێتەوە كە دواین شاری مەسیحیەكانە لە دەشتی نەینەوادا.

 

سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بەیت نەهرەین دەڵێ: "هێزەكانی دەشتی نەینەوا لە 17ی ئەم مانگەدا شانبەشانی هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی مووسڵیان دەست پێكرد، ئێستاش چوونەتە نێو ناحیەی بەرتللەو خەریكی قایمكردنی خۆیانن و بارەگا دادەمەزرێنن."

 

ئاماژەیشی دا: "ناوچە مەسیحی نشینەكانی دەشتی نەینەوا شوێنی باب و باپیرانی ئێمەیە و ئازادکردنەوەی كارێكی مێژوویەو، ئێمە نزیك بە سێ ساڵە چاوەڕوانی ئەم رۆژەین. بە مافی خۆیشمانی دەزانین لە دوای داعش پارێزگای دەشتی نەینەوامان بۆ دروست بكرێت، ئەمەش تەنها رێگایە تا خەڵكی ئێمە وەك كیانێك لەو ناوچانەدا بژی."

 

جەختیشی كردەوە: "هێزی پێشمەرگە هەرلەسەرەتاوە تا ئەمڕۆیش هەوڵی ئازادکردنەوەی ناوچەكانمانی داوە لە دەشتی نەینەوا دا، خۆ كاتی خۆیشی لە ئابی 2014 كاتێك داعش هەموو دەشتی نەینەوای داگیر كردبوو ئەوا هیزی پێشمەرگە بوو بۆ یەكەم جار ئەو ناوچانەی رزگار كردەوە و بە رزگاركردنەوەی شارۆچكەی تلسقۆف دەستی پێكرد. ئێستاش زۆرێك لە ناوچەكانمانی رزگار كردووەتەوە."

 

سەرباز واحد

 




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: دڵنیابن ئەم قەوارە دەستووریی و یاساییە پارێزراو دەبێت

TUESDAY, 16 APRIL 2024 23:04:27

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی پەروەرده‌کار، لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە. 

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شاخەوان رەئووف) دەکات

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:56

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شاخەوان رەئووف) دەکات.

 
ھیوامان وایە ئەم جەژنە سەرەتایەک بێت بۆ سەقامگیری ناوچە ئێزدی نشینەکان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:23

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان کۆنترین جەژنی ئێزدیانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون، راوێژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدیانیش دەڵێ، خەڵک بە ئازادانە جەژنەکانیان دەگێڕن.

 

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەر سالا ئێزدییان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 21:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ سێشەممه‌ پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە خوشك و برایانی ئێزیدی بەشەكی رەسەنی گەلی كوردستانن و هەموو بەیەكەوە لە خۆشی و سەركەوتن و ئازار و ناخۆشیدا هاوبەشن.

 
مەکتەبی سیاسی پارتی: پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 16 APRIL 2024 20:04:37

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئایینی ئێزدی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact