محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی وه‌ك عه‌دنان عوسمان و كه‌مال ره‌ئووف رقیان لهپێشمهرگهیه و سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن، هۆكار و مه‌به‌ستێكی روون و چاوه‌ڕوانكراوه، چونكه كۆدی ئه‌و دوو مه‌ئمووره ئاشكرایه و له‌سه‌ر هه‌مان ره‌دیفی ئه‌و گرووپه‌ن كه ده‌یان ساڵه دژایه‌تی پێشمه‌رگه و شۆرش و رێبازی راسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵوێسته‌كانیان و كار‌و كرده‌وه‌كانیان له رق و كینه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و، چونكه خۆیان پیاوی رێبهرایهتیكردن و پیاوی ئه‌ركه سه‌خت و قورسه‌كان نه‌بوون و نابن، حه‌سوودییش به خه‌ڵكی تر ده‌به‌ن كه مێژووكردن و به فیعلی خۆیان له مه‌یدانه‌كه‌دا سه‌لماندووه.
له‌و كات و ساته هه‌ستیار و دژواره‌دا كه بارودۆخه‌كه له هه‌موو تاكێكی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خوازێ چ به چه‌ك یان به‌قه‌ڵه‌م یان به‌هه‌ر شێوازێكی دیكه‌بێت و ئه‌وه‌ی شتێكی له‌باردا هه‌یه پێشكه‌شی بكات بۆ به‌رگریكردن له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین و ترسناكترین دوژمنی كورد و مرۆڤایه‌تی، كه‌چی له‌هه‌مان ئه‌و كاته‌دا ئه‌و دوو به‌ناو رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیره، رق و كینه و مه‌رامی راسته‌قینه‌ی ناخی خۆیان به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌ڕێژن و ده‌یانه‌وێ به‌و ناماقوڵیهی ده‌یكه‌ن له سه‌نگ و پێگه‌ی پیشمه‌رگه كه‌م بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ده‌چێته خانه‌ی هاوكاریكردن و ده‌ستبارگرتنی داعش و دوژمنانی كوردستان!
هۆكاری ئه‌و دژایه‌تیكردن و سووكایهتیكردنهی عه‌دنان عوسمان و كه‌مال ره‌ئووف و هاوبیره‌كانیان به پێشمه‌رگه و تواناكانی پیشمه‌رگه، ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه لای ئه‌وان واتا پارتی و بارزانی، چونكه سه‌رۆك بارزانی و كوڕه‌كانی و كه‌سه نزیكه‌كانی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنن له خاك و خه‌ڵكی كوردستانن و رۆژ به‌رۆژ سه‌ركه‌وتنی نوێ به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا تۆمار ده‌كه‌ن... چونكه سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ من پێشمه‌رگه‌م و شانازی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌م، چونكه وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمان و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانیان و میدیا جیهانییه‌كان هه‌موویان ستایشی پێشمه‌رگه و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و شایه‌دی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ن و شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن! چونكه كادر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی خۆبه‌خشانه بۆ پارێزگاریكردن له كوردستان له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگن، چونكه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی دوێنێی ئهیلوول و گوڵان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشینن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆبه‌خشانه له ریزه‌كانی پێشه‌وه و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێویستی زۆریان به شاره‌زایی و توانای ئه‌وان هه‌یه.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا، ئه‌ی ئه‌و دووكه‌سه و نموونه‌ی ئه‌وان چی و، كوا له كوێن؟! ئه‌وانه له ژیانیاندا ئه‌و شانازییه‌یان نییه كه پێشمه‌رگه بووبن، هه‌رخۆیشیان پیاوی ئه‌و مه‌یدان و هه‌ڵوێست و ئه‌ركه پیرۆزه نه‌بوون و نین.
كه‌واته فۆبیای پارتی، عه‌قڵ و هۆش و زاكیره و هه‌موو شتێكی ئه‌وانی بردووه!.