كه‌ركووك-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌ك لە میحوه‌رى ڕۆژئاوای كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یاند، ئه‌م ئێواره‌یه تا كه‌مێك به‌ر له ئێستا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دوو هێرشى تیرۆریستانى داعشانیان تێك‌شكاند.
موقه‌ده‌م (نه‌جات خوله سلێمان) له جموجۆلى لیواى 10ـى هێزی پێشمەرگە لە میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی تا كه‌مێك به‌ر له ئێستا، تیرۆریستانى داعش دوو هێرشی یه‌ك له دواى یه‌كیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانمان له گوندى گه‌ڕاوی میحوه‌رى باشوورى كه‌ركووك هێنا، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه قاره‌مانانه دوو هێرشه‌كه‌یان تێك شكاند.''
گوتیشی، زیانى زۆر به تیرۆریستانى داعش گه‌یشتووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، چونكه شه‌وه هێشتا نه‌یانتوایوه ئامارێك دروستیان له‌باره‌ی كوژراوانی داعشانه‌وه هه‌بێ. ئێستایش ڕه‌وشه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه.
نەشوان بەرزنجی