کەرکووک-KDP.info- هاوكات لهگهڵ هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر کەرکووک، ههڵیانكوتابووه سهر دوو گوندیش، بەرپرسی میحوەری باشووری کەرکووک دهڵێ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینی، ئەو دوو گوندەكه ئازاد كرانهوه.
(وەستا رەسووڵ) بەرپرسی میحوەری باشوری کەرکووک بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دوای ئەوەی نزیکەی 20تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردە سەر دوو گوندی کەرکووک و چوونە ناو گوندەکانهوه، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە توانی ئەو دوو گوندە کۆنترۆڵ بکهنەوە و لەئێستادا ئەو گوندانە ئازاد کراون و لە دەستی ھێزی پێشمەرگەدانە.
ئەو دوو گوندانەی ئازاد کراون ھەریەکە لە گوندەکانی قۆتان و قەرتەپە بوون، کە بەیانی ئەمڕۆ داعش ھێرشی کردبووە سەریان.
بڵند ئیبراھیم