هه‌ولێر-KDP.info- شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیرۆریستانی داعشدا له نزیك شارۆچكه‌ی تلكێف ڕووی دا و، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، له‌به‌یانییه‌وه تا ئێستا سێ جار هێرشی داعشانمان تێكشكاندووه.
لیوا (تارق هه‌رنی) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی سپیلك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، دوای سه‌ركه‌وتنی دوێنێی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری تلسقۆف، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نزیك بوونه‌ته‌وه له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی تلكێف و سه‌نگه‌ریان لێ داوه. ئه‌مڕۆیش تیرۆریستانی داعش پلانیان هه‌بووه ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه دوێنێ كۆنتڕۆڵی كردوون، گوایه بیانگرنه‌وه، به‌ڵام له ئه‌م سه‌رله‌به‌یانییه‌وه تا ئێستا، سێ هێرشی داعشان تێكشكێندراون و زیانی گه‌وره به‌ر تیرۆریستانی داعش كه‌وتووه.
لیوا (تارق هه‌رنی) گوتیشی، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیرۆریستانی داعشدا هێشتا به‌رده‌وامه، به‌ڵام پێشمه‌رگه ئازایانه به‌ری پێ گرتوون و به هۆیه‌وه داعش ئیدی ناتوانێ به‌ره‌و ناوچه ئازادكراوه‌كان بێته‌وه، كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یش له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه.
قائید میرۆ