Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 16 APR 2024 21:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێشمه‌رگه‌ له‌ باشیك، ناوه‌ران و تلسقۆف هێرشی به‌رپا كرد
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  پلانه‌كه‌ له‌لایه‌ن (سه‌رۆك بارزانی) فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ دانراوه‌ و، پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ندین میحوه‌ره‌وه‌ پێشڕه‌ویی كردووه‌؛ له‌م به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ توانیویه‌تی چه‌ندان گوند و ئاوایی له‌ چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكات و زه‌برێكی كاریگه‌ریشیان تێ سره‌وێنێت.

عه‌قید(هیوا خدر) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''له‌ هه‌ر سێ میحوه‌ری باشیك و ناوه‌ران و تلسقۆفه‌وه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ پێشڕه‌وی كردووه‌ و، پلانه‌كه‌ كه‌ (سه‌رۆك بارزانی) فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، وه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا ئێستا چه‌ندان ناوچه‌ له‌ تیرۆریستان پاك كراونه‌ته‌وه‌. له‌ میحوه‌ری ناوه‌ران هه‌ر دوو گوندی فازلیه‌ و خورسه‌بات ڕزگار كراون.''

له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆكه‌، فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش، به‌رده‌وام بنكه‌ و باره‌گاكانی تیرۆریستان بۆردوومان ده‌كه‌ن و زه‌برێكی كوشنده‌ له‌ تیرۆریستان وه‌شێندراوه‌ و زۆرێكیان زر لێ كوژراون، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تیرۆریستان له‌ ترسی به‌ئامانجگرتنیان له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ خۆ ده‌خزێننه‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانه‌وه‌ وه‌ك نه‌خۆشخانه‌كان.

عه‌قید (هیوا) ئاماژه‌یشی دا، ''داعش وره‌ی نه‌ماوه‌ و به‌رگریی جارانی نه‌ماوه‌؛ ڕاستییه‌كه‌ی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ تۆقیون، هێزی پێشمه‌رگه‌یش له‌و هێرشانه‌دا ده‌یه‌وێت به‌ كه‌مترین زیان ناوچه‌كه‌ ناوچه‌كه‌ ڕزگار بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌توانێت زۆر به‌ خێرایی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی دیاری كراون ڕزگار بكات.''

ڕابین شێروانی
 




دوایین هەواڵەکان

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەر سالا ئێزدییان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 21:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ سێشەممه‌ پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە خوشك و برایانی ئێزیدی بەشەكی رەسەنی گەلی كوردستانن و هەموو بەیەكەوە لە خۆشی و سەركەوتن و ئازار و ناخۆشیدا هاوبەشن.

 
مەکتەبی سیاسی پارتی: پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 16 APRIL 2024 20:04:37

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئایینی ئێزدی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی کرد.

 
پە‎یاما پیرۆزباهیێ یا مه‌سرور بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەر ساڵا ئێزیدییان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 20:04:24

ھەولێر-KDP.info- د په‌یامه‌كێ ده‌، ب هه‌ڵكه‌فتا هاتنا جه‌ژنا سه‌رساڵا ئێزیدیان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ پیرۆزباهیێ ل میرێ ئێزدییان و بابه‌شێخ شێخ و جڤاتا روحانى و ته‌ڤایا ئێزدیان له‌ هه‌رێما كوردستانێ و ئێراق و جیهانێ دكه‌، ئه‌ڤ ژی ته‌كستا وێ یه‌:

 
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رى ساڵى ئێزدییان پیرۆز ده‌كات

TUESDAY, 16 APRIL 2024 19:04:14

جه‌ژنا سه‌رسالا ئێزدییان ل‌ هه‌مى خوشك و برا و هه‌ڤوه‌لاتى یێن مه‌ یێن ئێزدى ل كوردستانێ و عێراقێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جیهانێ بن، ب گه‌رمى پیرۆز دكه‌م. هیڤیا ده‌ربازكرنا جه‌ژن و بێهنڤه‌دانه‌كا ئارام و ته‌نا و ساله‌كا‌ تژى خۆشى و سه‌ركه‌فتن بۆ هه‌میا دخوازم.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەكات

TUESDAY, 16 APRIL 2024 18:04:28

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 16ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریك دوریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact