تەلەعفەر-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگهیان، داعش دەزانێ بەرەوکۆتایی دەچێت، بۆیە لە تەلەعفەر بەلێشاو خۆیان و خێزانەکانیان ڕادەکەن بەرەو بەعاج.
(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی لیژنهی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار، بەماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە ئامادەکاری خۆیکردووە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ و ھێزی پێشمەرگەش لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.
(خەلۆ) گوتیشی: "داعش ورەی نەماوە و تووشی ترسێکی گەورەبوون، بەتایبەت لەناو تەلەعفەر، لەئێستاشدا رێگایەک ھەیە لەتەلەعفەر بەرەو بەعاج کە رێگاکە تورابی وجاکنەکراوە ئەو رێگایە زۆر قەڵەباڵغە و داعش خۆیان و خێزانەکانیان بەرەو بەعاج ڕادەکەن و تەلەعفەر بەجێدێڵن.
بەرپرسی لیژنهی ناوچەی پارتی لە زوممار دهشڵێت، داعش دەزانێت کۆتاییان ھاتووە بۆیە دەستیان کردووە بەڕاکردن لە تەلەعفەر بەرەو بەعاج و شوێنەکانی دیکە.
بڵند ئیبراھیم