Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 15:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆچی بەم دۆخە گەیشتین؟
| KDP.info


فه‌رحان جەوھەر

من باس لەو هۆکارە دیارانه‌ ناکەم کە چۆن پەرلەمانی بەم دۆخەی ئێستا گەیاند و هۆکارەکانی چیی بوون، یان چ هێزیک زیاتر تاوانبارە، بەڵکو باس لە هۆکارە بونیادییەکان و فیکرییەکان دەکەم، چونکە بەبێ تێگەیشتینمان لە هۆکارە فیکرییەکان، ناچار دەبین هەر ئەو قسانەی پێشوو دووبارە بکەینەوە، کە ئێمە ئەوان و، ئەوانیش ئێمە تاوانبار دەکەن، بۆیە ئەم جەدەلە بێزەنتییە نامانگەیێنیێتە هیچ ئەنجامێک.
بەبێ ناسینی شوناسی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕووی فیکرییەوە، ئەستەمە لەو گەمەیەی ناوی نراوە پەکخستن و کاراکردنەوەی پەرلەمان بگەین. ئەو هێزە کە بزووتنەوەی گۆڕانە، هێزێکی ڕادیکاڵە و بۆ گەیشتن بە دەستەڵات باوەڕی بە هەموو جۆرە ڕیگایەک هەیە. تەنانەت زۆر جار ئانارشیزم بەرێگایەکی باش دەبینێت بۆ گەیشتن بە دەستەڵات. ئەو هێزە لەبەرئەوەی هێزێکی ڕادیکاڵە ئەوەندە بەپەلە و هەڵپەی گەیشتن بە دەستەڵاتە، بۆیه‌ سڵ لە هیچ رێگایەک و هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ هیچ هێزێک ناکاتەوە، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هێزه‌ چەندیش پێچەوانەی ئایدیا و هزری خۆیشیان بێت.
لای ئەوان گرینگ ئەوەیە بگەنە دەستەڵات، بۆیە دەبینین لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی هەشته‌وه‌، بۆ ئەوەی بگەنە ناو حکوومەت، چەند نەرمونیان بوون، بەڵام دوای ئەوەی دەتوانن هەژموونی خۆیان بەسەر لایەنەکانی دیدا بسەپێنن، پشت لە پارتی دەکەن. ئیدی خۆیان وەک هێزێکی بێمنەت پیشانی خەڵک دەدەن. ئەگەرنا هەر ئەو هێزە دوو ساڵ بەر لەو مێژووە، پارتی بە خائین دادەنا و لە خۆپیشاندانی حەڤدەی شوباتدا داوای لەسێدارەدانی بەرپرسە باڵاکانی ئەو حزبەی دەکرد. ئەی چۆن دوای دوو ساڵ هاتنە ناو ئەو کابینەیەی کە هەر ئەو حزبەی ئەوان بە ڕۆژی رووناک بە خائینیان دەزانی، سەرۆکایەتیی دەکرد.
خولیا و ئارەزووی ئەو هێزە بۆ گەیشتن بە دەستەڵات، بەجۆرێکە بەهیچ شێوەیەک نەیانتوانی چاوەڕێی خولێکی تری هەڵبژاردن بکەن. خۆی بەشداری حکوومەتێک بوو کە بەهیچ شیوەیەک باوەڕی پێی نەبوو. هێزی وا، یان دەبێ خۆی بەتەنیا دەستەڵات وەرگرێ، یان دەبێ ئۆپۆزسیۆن بێت. ئەو هێزە نەفه‌سی کورتە و ناتوانێ ئۆپۆزسۆنبوون بۆ ماوەیەکی درێژ قبووڵ بکات. له هەڵبژاردنەکانیش نایباتەوە. نایشتوانێ هەموو جەماوەری کوردستان بەکار بێنێ و ئەو دەستەڵاتە ڕاماڵێ و خۆی ببێتە دەستەڵات. بۆیە کەوتووه‌تە ناو ئەزمەیەکی قووڵه‌وه‌، هەم لەگەڵ خۆی و هەمیش دەستەڵات و جەماوەر. بۆیە دەبینن هەر ناوچەیەک بەقسەی ئەوان خۆپیشاندانی تێدا نەکرێت، بە ترسنۆکی دەزانن. ئەوەنییە ڕۆژانە تانە و تەشەر لە خەڵکی هەولێر و دهۆک دەده‌ن!. یان هەر حزبێک وەک خۆیان نەبێت بە ترسنۆکی دەزانن. هەر حزبێک رادیکاڵ بێت، خاوەن هەر هزرێک بێت بۆ ئەوان گرینگ نییە. هەربۆیە دەبینین چەند لەگەڵ حزبێکی رادیکاڵی ئیسلامی وەک کۆمەڵ تەبان. بەڵام یەکگرتوو بەحزبێکێ ترسنۆک دەزانن، چونکە یەکگرتوو حزبێکی ڕادیکاڵ نییە و ریفۆرمخواز و ناتوندوتیژە.
ئەوان باوەڕیان وایە ئەگەر نەتوانن لە ڕێی هەڵبژاردنه‌وه‌ بگەنە دەسەڵات، ئەوا دەبێت جەماوەر بەکار بێنن و راپەڕینێکی خوێناوی ئەنجام بدەن ،بۆ گەیشتن بەدەستەڵات. چەند ڕۆژیک بەرلە ئێستا کاک عەدنان عوسمان لە وتارێکدا ئاشکرای کرد، 'کە دەبێت هاوشێوەی ئیمام خومەینی و لینین، لە هەرێم شۆڕش بکەین.' بەڵام پێویستە بپرسین ئەو هەردوو شۆڕشەی ئەو دوو سەرکردەیە چییان بۆ وڵاتەکەیان کرد؟، شۆڕشی ئۆکتوبەر جگە لە چەوساندنەوە و نەهامەتی، چیی بۆ خەڵکەکەی هێنا؟، ئەوی تریشمان لەبەرچاوە دەبینن چ جۆرە ژیانێک دەژین.
دەرنجامی ئەو لێکەوتانە و پێدراوانەی لەبەر دەستن. پێمان دەڵێن، ئێمە و بزووتنەوەی گۆڕان ناتوانین پێکەوە لە ناو یەک حکوومەت و دەستەڵاتدا بین، یان دەبێت ئەوان ئۆپۆزسێۆن بن و ئێمە دەستەڵات، یان ئێمە ئۆپۆزسێۆن و ئەوان دەستەڵات، چونکە دوو فیکری زۆر لێک جیاوازین. نموونەی ئەم جۆرە بزووتنەوانە لە مێژوودا گەلێک زۆرن و لە سەرەتای دورستبوونیانەوە خۆیان وەک هێزێکی دادپەروەر و دیموکراسخواز پیشان داوە، بەڵام لە کۆتاییدا خەڵک هەزار جار خۆزگەیان بەڕابردوو خواستووە. دەرسەکانی مێژوو پێمان دەڵێن، هەر گەلێک وشیار بێت، نابێت بەو هێزانە باوەڕ بکرێت کە موژدەی بەهەشتمان دەدەنێ، ئاخر لە دواجاردا بوونه‌تە هێزی سەرکوتکار و دیکتاتۆر. باوەڕدارە ڕادیکاڵەکانی ناو مێژوو هەموویان بوونەتە بەڵا بەسەر گەلەکانیانەوە. هەر هێزیک هەموو حەقیقەتی لای خۆی بینی، دەبێ نیشانەی پرسیاری گەورە و گومانی گەورەی لێ بکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە خوێنەر پرسیاری ئەوە بکات، ئەی چارە چییە؟ لەکاتێکدا دەبینین گەندەڵیی بەردەوامە و ناڕوونی لە هەموو کایەکاندا هەیە و خەڵک لە ژیانێکی سەختدایە، ئەوەی من بە چارەسەری دەبینم بۆ دۆخێکی وەک ئێمە ئەوەیە، کە گۆڕان لە ئێستادا ببێتەوە ئۆپۆزسۆن و واز لە دەستەڵات بێنێت، چونکە ئێمە و ئەوان ناتوانین جارێکی تر لە ناو یەک حکوومەتدا بین. تا هەڵبژاردنی داهاتوو ئەگەر ئێمە توانیمان کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکەین، ئەوا بۆ ئێمە باشتر، ئەگەر نەیشمانتوانی، خۆ ئەوە خەڵک لە ڕێگای هڵبژاردنەوە با سزای ئێمە بدات و ئەوانیش خەڵات بکات و پیرۆزیان بێت. جگە لەم بژاردەیە پەنا بۆ هەر بژاردەیەکی تر ببەن، هەڵەیەکی کوشندە دەکەن.
 




دوایین هەواڵەکان

مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact