Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 03:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چاودێران: ئەمساڵ ساڵی بڕیاردانە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  چاودێران ئاماژە بەوە دەكەن، شەقامی كوردی بۆ بڕیاری سەربەخۆیی ئامادەن و پاڵپشتی  لە هەنگاو و بڕیارەكانی سەرۆكی هەرێم دەكەن، چونكە وەك ئاماژەی پێ دەكەن، کورد ئێستا لە ڕووی هێزی سەربازییەوە لە پلەی یەكەمدایە، بۆیە وڵاتان گرنگییەکی زۆر بە كورد دەدەن و هەر ڕۆژە و سەركردەی وڵاتێك ڕێگای كۆشكەكەی سەرۆكی هەرێم دەگرێت و ڕابۆچوونی ئەو وەردەگرن، چونكە دەزانن بەبێ (سەرۆك بارزانی) شەڕی مووسڵ ناكرێت و داعش لەناوچەكەدا لەناو ناچێت.

(نێچیرڤان عیسا) چاودێری سیاسی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەك شەقامی كوردی بۆ بڕیاری سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم ئامادەین و پاڵپشتی هەنگاوەكانی سەركردایەتیی سیاسی كوردستانین، سەرجەم چین و توێژ و ئاین و ئاینزاكان پشتیوانی لە هەنگاو و بڕیارەكانی سەرۆكی هەرێم دەكەن بۆسازدانی ڕیفراندۆم."

گوتیشی: "كاتێك كە ڕێككەوتنی سایكس‌پیكۆ واژۆ كرا، كورد بوو بە قوربانی چوار وڵات، بەڵام ئەمڕۆ گۆڕانكاریەكی نوێ دروست بووە و هاوسەنگیی هێز گۆڕاوە، لە ئێستایشدا لە ڕووی هێزی سەربازییەوە كورد لە پلەی یەكەمدایە، بۆیە وڵاتان گرنگیی زۆر بە كورد دەدەن و هەر ڕۆژە و سەركردەی وڵاتێك ڕێگای كۆشكەكەی سەرۆكی هەرێم دەگرن و ڕابۆچوونی ئەو وەردەگرن، چونكە دەزانن بەبێ ( سەرۆك بارزانی) شەڕی مووسڵ ناكرێت و داعش لەناوچەكە لەناو ناچێت.

 

(كەمال خورشید) چالاكوانی بواری مەدەنی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "كورد مادەم لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە كاریگەریی خۆی هەیە و كاراكتەری باشە، ئەوەی ناوخۆیی ئاسانە و دەتوانن چارەی بكەن و هەندێك سازش بۆ یەكدی بكەن و كێشە ناوخۆیەكانیان چارە بكەن، چونكە (سەرۆك بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، خاوەنی ئەزموونە و لە هەموو جیهان ڕیزی لێ دەگیرێت، كە ئەمە چانسێكە بۆ كورد و، پێویستە لە دەست نەدرێت.

ئەوەشی دركاند ئەمساڵ ساڵی ڕیفراندۆم و بڕیاردانە و، دەبین بە دەوڵەتێك وەك دەوڵەتانی دیكە كە زۆریان ڕەنگە نیوەی ئێمەیش نەبن، بەڵام پاڵپشتیان هەبووە و كراون بە دەوڵەت، دڵمان خۆشە و دەزانین ئەوەندەی نەماوە دەوڵەتی كوردان لەسەر دەستی (سەرۆك بارزانی) ڕادەگەینرێت.

(هۆزان شێرزاد) چالاكوانی سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند، نەك ڕێككەوتنی سایكس‌‌بیكۆ، بەڵكو هەموو ئەو ڕێككەوتنە مێژوویانەی دژ بە ملەتی كورد كراون هەڵوەشێنراونەتەوە و، هێزی پێشمەرگە  بەرگری لە خاك و كەڕامەتی ئێمە دەكەن، كە خاوەن زمان و كەلتوور و جوگرافیای خۆمانین، بۆیە ئێمەیش حەقی خۆمانە وەك ملەتانی جیهان بگەین بە مافی ڕەوای خۆمان.

ڕوونیشی كردەوە، هیچ گومانی تێدا نییە بە هێز و بازووی پێشمەرگە قارەمانەكان و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی، كە توانیویەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەموو ملەتانی جیهان بێنێتە سەر خەت كە كورد ملەتێكی زڵملێكراوە و شایستەی ژیانە و هیچ كات مەترسی نەبووە لەسەر وڵاتەكانی دراوسێ و جیهان، بە پێچەوانەوە كورد حەزلێكەر و پاڵپشت بووە بۆ ئاشتی و تەبایی، ئێستا پێشمەرگە وا كوردستان لە هەموو دژمن و پیلانێك دەپارێزێت، ئەو سنوورەی سایكس‌بیكۆ دیارییان كردبوو و، بە زۆرەملێ بەسەر كوردیاندا سەپاند بوو، سنوورێكی دەستكردە، بۆیە هێزەكانی پێشمەرگە بەدەست و بازووی خۆیان بە ‌سەركردایەتیی (سەرۆك بارزانی) كە هەمیشە لە بەرەكانی شەڕدایە، ئەو سنوورەیان تێك شكاند و، ئێستا ئەو سنوورە نەماوە، بۆیە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەین، واز لە ململانێ بێنن و یەك بگرن و بەرە و ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كورد هەنگاو بنێن،  با بە قسەی دژمنان لە خشتە نەچینەوە و یەك بگرین و ئەو هەلە مێژووییە لە كیس نەدەین چونکە ئەمساڵ ساڵی بڕیاردانە".

 

ڕابین شێروانی




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact