Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 11:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەڵمانیا لە پشتگیری و هاوكارییكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 23-9-2016، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ (ئورسولا ڤۆن دیر لیان) وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری كۆ بووەوە.

لە دیدارێكدا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا كە هەر جارێك سەردانی كوردستان دەكات هەست بە گۆڕانكارییەكی باش لە هەموو ڕووەكانەوە دەكات بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆردا كە پێشمەرگە توانیویەتی سەركەوتنی مەزن بەدەست بهێنێت و بەرگری لە خاك و پێكهاتە جیاوازەكانی كوردستان بكات و بەردەوامیی هاوكارییە سەربازیەكانی ئەڵمانیای بۆ پێشمەرگە دووپات كردەوە.

(ئورسولا ڤۆن دیر لیان) خۆشحاڵیی خۆی بەرامبەر بەو پەیوەندی و هەماهەنگییەی ئەم دواییانە لەنێوان هەولێر و بەغدادا دروستبووە دەربڕی، بەتایبەتی كە لێكگەیشتنێكی تایبەت لە نێوان هەردوولادا هەیە بۆ ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دیكە لەدەست تیرۆر و پاڵپشتیی هاوپەیمانانی بۆ ئەو هەماهەنگییە نیشان دا و هیوای خواست لە هەموو بوارەكاندا هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر تۆكمە بكرێن.

سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵیەكانیش (ئورسولا ڤۆن دیر لیان) جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی لەسەر هاوكارییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت بەتایبەتی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر كە بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاتی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردنی شاری مووسڵدا ژمارەیەكی زۆرتری خەڵكی ناوچەكە ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن و لەمبارەیەشەوە ئەڵمانیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی جددیی خۆیان دەدەن هاوكاری بۆ ئەو ئاوارانە دابین بكرێت، چونكە ئەوان دەزانن هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی ژمارەیەك قەیران بووەتەوە و پێشوازی لە زیاتر لە ملیۆنێك و هەشتسەد هەزار ئاوارە و پەنابەری دەستی تیرۆر كردووە.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و حكوومەت و سوپای ئەڵمانیای كرد كە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەكی بەرچاو هاوكاریی پێشمەرگەیان كردووە و ئەڵمانیاش بەشێكی گرنگی ئەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەیە كە لە دژی گرووپی تیرۆرستیی داعش دامەزراوە، هەروەها پەیوەندییە دێرین و دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا و ڕۆڵی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەی بەرز نرخاند كە لە سەختترین دۆخدا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و ئەمەش پاڵپشتییەكی گەورە بوو بۆ خەڵك و حكوومەتی هەرێم و پێشمەرگە.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە دا كە بەرلەئێستا هەوڵێكی زۆر درا هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ داڕشتنی پلانێكی هاوبەش لە ڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە و چەند هەفتەی ڕابردووش لێكگەیشتنێكی باش لەنێوان هەردوولادا دروستبوو و پلانێكی تۆكمە بە هاوكاری و پاڵپشتیی هاوپەیمانان بۆ ڕزگاركردنی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دیكە لە دەستی تیرۆرستانی داعش داڕێژراوە و هیوای خواست لە داهاتوودا ئەو پلانە جێبەجێ بكرێت. بە پێویستیشی زانی حكوومەت و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بیرۆكەی قۆناغی دوای ئازادكردنەوەی شاری مووسڵ گەڵاڵە بكەن و پلانێكی باش بۆ ئەو قۆناغە لە هەموو ڕوویەكەوە دابنێن.

تاوتووكردنی ڕەوشی ناوچەكە بەگشتی و دوا پێشهاتەكانی شەڕی دژی تیرۆر و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو. 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact