Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 22:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی: سەندنەوەی متمانە لە زێباری پیلانێکی سیاسی بوو.. وەڵاممان بۆیان ده‌بێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری، رایگەیاند کە ئەمە پیلانێکی سیاسی پێشوەختە بوو و لەکاتی خۆیشدا وەڵاممان دەبێ بۆ ئەوانەی لەو پیڵانگێڕیەدا بەشداربوون.


دەقی راگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:

لە دانیشتنی رۆژی 21/9/2016ی پەرلەمانی عێراق، بە پلانێكی پێشوەخت داڕێژراو و لە پرۆسەیەكی شێوە گەلەكۆمە، متمانە لە بەرێز هوشیار زێباری وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق سەندرایەوە. بەرێز زێباری كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانە و، لە كابینەكانی حكوومەتی فیدراڵیدا لە هەردوو پۆستە وەزارییەكەیدا، بەتایبەتی لە سەردەمی وەزیریی دەرەوە و پاشان وەزیری داراییدا كە، بەڕای چاودێرانی ناوخۆ و دەرەوە، زۆر تێدا سەركەوتوو بوو، بەڵام بەردەوام ئامانجی هێرشی ناحەزان بووە.

لەم چەند مانگەی ڕابردووشدا لە بەرانبەر هەوڵەكانی بەڕێز هوشیاردا بۆ رێكخستنی وەزارەتی دارایی بەشێوەیەك كە پەردە لەسەر گەندەڵیە زۆروزەبەند و قەبەكان لابچێت و رێگەیان لێ بگیرێ، لەوكاتەدا هەوڵی چڕو پڕ هەبووە بۆ ئەوەی ململانێ سیاسییەكان تۆختر بكرێنەوە تا  لە كەشێكی لەباردا ئەو پرۆسەیە بەرگێكی تری پێ ببەخشن و بتوانن هەوڵەكانی هەڤاڵ هۆشیار بەو شێوەیە لەبار بەرن.

ئێمە ئەو كردارەی لێسەندنەوەی متمانە لە كاك هوشیار زێباری و بەو شێوەیە بە پیلانێكی سیاسی دەزانین. ئەوانەی لە پشت ئەم هەوڵەشبوون درێژەپێدەرانی سیاسەتی شۆڤێنی دژ بە كورد بوون و لێدوانەكانی رابردوو و ئێستاشیان لە میدیاكاندا گەواهیدەری ئەو راستیەن.
ئەو كەس و لایەنانە ئامانجیان لەناوبردنی هەموو ئومێدێكە بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لەم دەڤەرەداو دەخوازن رەوشەكە بۆ دۆخی سەردەمی تاكڕەوی بگەڕێننەوە. لە وەڵامی ئەو هەوڵەدا رایدەگەیەنین كە ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە هاوكاریكردنی حكوومەتی بەرێز عەبادی و هەموو ئەو كەس و لایەنانە بەردەوام دەبین كە بڕوایان بە پرۆسەی دیموكراسی و رێزگرتنی دوولایەنەو گیانی لێبوردەیی و پێكەو ژیان و سەرجەم مافەكانی گەلەكەمان هەیە. بۆ ئەو لایەنانەی كە لەم پیلانگێریانەشدا بەشدارن لە كاتی خۆیدا وەڵاممان دەبێت.


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
22/9/2016
 




دوایین هەواڵەکان

ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 
"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:24

ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact