هه‌ولێر-KDP.info- (میرانی) و (ده‌میرتاش) جه‌ختیان له پته‌وكردنی پێوه‌ندی نێوان پارتی و هه‌ده‌په كرده‌وه و كاركردنیان بۆ چاره‌كردنی خاڵه جیاوازه‌كان به پێویست زانی.
شاندی هه‌ده‌په به سه‌رۆكایه‌تیی (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش)، له لایه‌ن شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێ كرا و پاش كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئامانجی كۆبوونه‌وه‌یان خسته ڕوو.
ده‌ستپێك (فازل میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ئه‌م سه‌ردانه و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په)ی به مێژوویی ناو برد و رایگه‌یاند، ''ده‌بێ هێزه سیاسییه كوردییه‌كان ده‌ست بخه‌نه نێو ده‌ستی یه‌كدییه‌وه و به خه‌باتی مه‌ده‌نیانه سیاسه‌ت بكه‌ن. ئه‌م دیدار و كۆبوونه‌وه مێژوویانه‌یش باشترین وه‌ڵامن بۆ ناحه‌زانمان.''
(فازل میرانی) هه‌روه‌ها گوتی، ''خاڵی هاوبه‌شمان زۆرن له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دا، ئێمه زۆر به گه‌رمی پێشوازیمان له‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌وان كرد و ڕای باشیان پێیه، راستی ئه‌مه‌یش ڕاستترین ڕێگایه بۆ به‌خۆداچوونه‌وه به كه‌موكوڕییه‌كاندا.''
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی، ''ئومێدی زۆر زۆر له‌سه‌ر ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه ده‌به‌ستین، به‌م كۆبوونه‌وانه ده‌بێ زاڵ بین به‌سه‌ر ناحه‌زه ده‌ره‌كییه‌كانمان و سیاسه‌تی یه‌كدی شكاندنی نێوخۆیی. كه چاره‌یشمان بۆ بۆ جیاوزییه‌كان نه‌بێ، به‌م كۆبوونه‌وانه لانی كه‌م ڕێ له گه‌وره‌بوونیان ده‌گرین. ده‌بێ پشتی یه‌ك بگرین تا دۆزی میلله‌ته‌كه‌مان بگه‌یه‌نین به كه‌ناری ئارامی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بهێنینه دی.''
دواتر هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (ده‌میرتاش) وێرای سپاسی بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی پارتی دیمه‌كراتی كوردستانی له شانده‌كه‌یانی كردووه، رایگه‌یاند، ''خاڵی هاوبه‌شی زۆرمان هه‌یه. جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه پێویسته دیالۆگ له نێوانماندا زیاتر بن، پارتی ئاماده‌یی خۆی نیشان دا كه بۆ هه‌ر كارێك پشتیوانمان ده‌بن، ئه‌مه بۆ دیموكراسییه‌ت گرینگه.''
(سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) گوتیشی ''ده‌بێ خه‌ڵك دڵنیا بكه‌ینه‌وه هه‌رچه‌نده ئایدۆلۆژییه‌تمان جیا بن، به‌ڵام نزیكیمان پته‌وكردنی گیانی برایه‌تی و دیموكراتییه. پێویستیشه چاره بۆ ئه‌و خاڵانه بدۆزینه‌وه كه كێشه‌یان له‌سه‌ره، له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان پێویسته چالاكیمان هه‌بێ، تا نیازپاكیی خۆمان نیشان بده‌ین و چالاكیشمان له هه‌ر پارجه‌یه‌كی كوردستاندا هه‌بێ.''
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په اماژه‌یشی دا: ''پێویسته له نێوان پارته‌كانی كوردستاندا ڕێككه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی ساز ببێ. ئێستایش به‌رپرساره‌تیی گه‌وره له‌سه‌ر شانی هه‌ردوو لامانه(پارتی و هه‌ده‌په).''
دوێنێ چوارشه‌ممه، شاندی بالای پارتی دیموكراتی گه‌لان به سه‌رۆكایه‌تیی (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی كاوردستان و دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی)دا كۆ بووه‌وه، وایش بریاره پاش دیداره‌كانی له هه‌ولێر، له‌گه‌ل لایه‌نی دیكه‌ی سیاسیی باشووری كوردستاندا كۆبوونه‌وه ساز بدا.