خێڵان مام به‌كر
هێشتا منداڵەکە لەدایک نەبووە، دەڵێن هه‌ر كه گەورە بوو، پیاوکوژ دەرەچێت. دەڵێن کاتەکەی گونجاو نییە و تووشی بەربەست دەبین و خۆمان پێ بەڕێوە ناچێت. ئاخر ئێمە كه پارچەیه‌ك بووین له ئێراق کیمیاباران کراین، برسی کراین، ئاوارەی سەر سنوورەکان کراین، پێتان وایە لەمە خراپترمان به‌سه‌ردا بێنن؟.
بۆ سەربەخۆییی نەتەوەیەک هیچ شتێک مەرج نییە، زور کەس دەڵێن ئابوورییەکی بەهێز بەڵام هەندێک وڵات کە دروست بوون ئابورییەکی زۆر خراپتریان هەبووە لە ئێمە و تا ئێستایش بەدەستییەوە دەناڵینن و قەرزاری زۆرێک له وڵاتانیشن. گەر باسی هێزی سەربازی ده‌كه‌ن، ئه‌وا هێزی پێشمەرگەی کوردستان‌مان هه‌یه كه له‌بری هەموو وڵاتانی جیهان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش دەکات و دیارترین هێزی سه‌رزه‌ویی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تییه كه ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات. كه باس بێته سه‌ر پەیوەندیی دیپلۆماسییش، وا نوێنەرمان لە زیاتر لە 15 وڵاتای جیهان هەیە و 35 وڵاتیش نوێنەریان لە پایتەختی هەرێمی كوردستاندا هەیە، شانده فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كه سه‌ردانی وڵاتان ده‌كه‌ن، وه‌ك شاندی هه‌رێم نا به‌ڵكوو وه‌ك شاندی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ پێشوازی ده‌كرێن. له ڕووی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان و بازرگانییشه‌وه هه‌رێمی کوردستان گرێبەستی درێژخایه‌ن و قانوونی هه‌نه و تورکیای دراوسێیش نموونه‌یه‌كی هه‌ره نزیكه، هه‌ڵبه‌ت لە داهاتوویشدا حكوومه‌ت پلانی باشتری هەیە بۆ ژێرخانێکی باشتر. گەر کێشە ناوخۆییەکانیش بكه‌ن به بیانووی دوورخستنەوەی ئەم پرۆسەیه، زۆرێک لە وڵاتە بەهێز و دیاره‌كان بەدەست ئەم کێشەوە دەناڵێنن، لەکاتێکدا کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم لەو ئاستەدا نین کە ڕێگر بن لە پێش ئەم پرۆسەی سه‌ربه‌خۆییه‌دا.
بو كورتی و ڕوونتر بڵێم، به ئەو نەهەمەتیانەی بەهۆی وابه‌سته‌ییمان به ئێراقەوە تووشی بووین، لایەنێکی سیاسی نییە هێشتا ئه‌و وڵاته بە دۆست بزانێ و ئەم هەڵە مێژووییە بگرێتە ئەستۆ، ئاخر کورد بە درێژاییی مێژوو هەوڵی بۆ بەدەستهینانی ئەم ئامانجە داوە، ئێستایش لەهەموو کات زیاتر لە بهدهستحێنانی ئەم مافەمان نزیك و نزیكتر بووینته‌وه.