سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 24ـی 8ـی 2016 لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە نزیك ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان گیانیان لە دەست دا و سەدان كەس بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیشی لێ كەوتەوە.
لێرەدا بە هۆی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە بەناوی خۆمان و گەلی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە گەل و حكوومەتی ئیتالیای دۆست و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە خەمناكە دەكەین و هاوسۆزی خەمیانین. هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دەخوازین و ڕۆحی قوربانیان شاد بێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
25ـی 8ـی 2016