Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 06:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕەحیم: پڕۆسەی ئاشتی لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، بە دیپلۆماسییەتی بارزانییەوە گرێ دراوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  مامۆستایەكی زانستە سیاسییەكان، دەربارەی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات دەڵێ، (سەرۆك بارزانی) بە گوێرەی رووداو و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان هەوڵ دەدات كورد پەراوێز نەخرێت، لەلایەكی ترەوە پرسی پرۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان و داهاتووی رۆژئاوای كوردستان بە دیپلۆماسییەتی  (سەرۆك بارزانی)ـیەوە گرێ دراون.

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ـی ٨ـی ٢٠١٦، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە یاوەریی شاندێك لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆككۆماری توركیا، سەردانی وڵاتی توركیای كرد و لە فڕگەی نێودەوڵەتیی ئانكارا لە لایەن (فەرەیدوون سنرلیئۆغلۆ) جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا پێشوازی لێ كرا.

پەیوەست بەم پرسە، (پەروێز ڕەحیم) مامۆستای زانستە سیاسییەكان، دەربارەی گرینگیی سەردانەكەی (سەرۆك بارزانی) بۆ توركیا و ئەورووپا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەرێمی كوردستان لە رێگەی دیپلۆماسییەكی چالاك و كاراوە لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها رۆڵی كارای پێشمەرگە لە جەنگی تیرۆردا قورسایی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی دەستەبەر كردووە، (سەرۆك بارزانی) وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە كەسیكی ناسراو و جێگەی متمانەیە. هەروەها راشكاویی بەڕێزیان جێگەی بایەخی ناوەندە نێودەوڵەتییەكانە. بەم پێیە (سەرۆك بارزانی) دەتوانێت لە ئاستی عێراق و ناوچەكەدا رۆڵی كاریگەر و تەنانەت یەكلاكەرەوە ببینێت لە هاوكێشە سیاسی و سەربازییەكاندا. لەم دۆخە هەستیارەدا كە كۆمەڵێك هاوكاری و لێكنزیكبوونەوە و پرسە ئاساییشییەكانی ناوچەكە و جەنگی تیرۆر هاتووەتە ئاراوە، (بارزانی) بێجگە لە نوێنەرایەتیكردنی باشووری كوردستان، دەتوانێت ڕۆڵی شوێندانەری لە هاوكێشەكانی سووریا و توركیا دەربارەی پرسی كورد هەبێت. (بارزانی) دڵنیایی دەداتە دەوڵەتانی ناوچەكە كە هەرێمی كوردستان و لە ئاییندەیشدا دەوڵەتی كوردستان مەترسی نییە بۆ سەر هیچ وڵات و پێكهاتەیەك، بەڵكوو بكەر و بەشێكە لە سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەكە و هەروەها فاكتەریكە بۆ ئاشتیی ناوخۆیی و ناوچەیی، بۆیە بەڕێز (بارزانی) هەوڵ دەدات ئەگەر ئەو دەوڵەتانە هاوڕا و پاڵپشت نین لەگەڵ سەربەخۆیی و بەهێزبوونی هەرێمی كوردستان، بە نزیكبوونەوە و لێكتێگەیشتن لانی كەم دژایەتی نەكەن و لەلایەكی تریشەوە بەبیریان دێنێتەوە كە ئاساییشی ئەو وڵاتانە گرێدراوی ئاساییشی كورد و هەرێمی كوردستانە."

(ڕەحیم) گوتیشی: "دەوڵەتانی ناوچەكە دەزانن كە پاش ئازادكردنەوەی مووسڵ هاوكێشە سیاسی و ژئۆپۆلێتیكییەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، بۆیە سەردانی (بارزانی) و گفتوگۆ و لێگتیگەییشتن لەگەڵ سەرۆك و داڕێژەرانی بریاری دەوڵەتانی ناوچەكە و تەنانەت دەوڵەتانی ئەورووپا، كە مەترسیی قووڵی ئاساییشیان لە توندڕەویی و هەروەها بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی هزری توندوتیژی و تیرۆر هەیە، دەتوانێت پێگەی كوردستان لە هاوكێشەكان بەرز بكاتەوە بەو پێیەی كە پێشمەرگەی كوردستان لە ئێستا و داهاتوودا دەتوانێت رۆڵیكی كاریگەری لە كۆنترۆڵكردن و بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەكان هەبێت. بۆیە (بارزانی) دەیەوێت هاوسەنگییەك بۆ كورد لە نێوان دەوڵەتانی ناوچەكە و دەوڵەتانی ئەورووپا و ئەمەریكا لە ڕوانگەی هاوپەیمانی و ئاساییش و بەرژەوەندییان دروست بكات."

ئەو مامۆستایەی زانكۆ، زیاتر ئاماژەی دا: "(سەرۆک بارزانی) ستراتیژی هاوسەنگكردنی هێزەكانی لە بەرچاوە و بە گوێرەی رووداو و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان هەوڵ دەدات كورد پەراوێز نەخرێت و وەكوو بكەرێك لە گۆڕەپانەكەدا بمێنێتەوە. لەلایەكی ترەوە پرسی پرۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان و داهاتووی رۆژئاوای كوردستان بە دیپلۆماسییەتی جەنابی (سەرۆك بارزانی)ـیەوە گرێ دراون، بەم مانایەی كە (بەڕێز بارزانی) دەتوانێت ڕۆڵی هاوسەنگەر و ناوبژیوان (پێكەوە) ببینێت كە زۆر گرینگە بۆ كوردی ئەم پارچانە، بە كورتی ناوەرۆك و كڕۆكی پرسەكە ئەمەیە كە ئەم سەردانە و جووڵە دیپلۆماسییەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەم دۆخەدا كە گۆڕانكاریی گەورە چاوەڕوان دەكرێت، لە روانگەی (بارزانی)ـیەوە بۆ ئەوەیە كە كورد وەكوو مێژووی تاڵی جەنگەكانی رابردووی بە دەستی بەتاڵ و بێ دەستكەوت و بە هەزاران قوربانییەوە لەم جەنگە نێودەوڵەتییەی دژی تیرۆر، نەچێتە دەرەوە و ئەم جارە كورد بەشدار بێت لە دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسیی ناوچەكە بەپێی ئاساییش و بەرژەوەندییەكانی نەتەوەی كورد."

فایزە كۆیی




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact