Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 15:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جووڵەی ئیقلیمی لە میدیای كوردی بابەت نییە
| KDP.info


دڵشاد مستەفا وەسانی

لە سەروبەندی ئەو جووڵە ئیقلیمییەی دەرهاوێشتەكانی دەركەوتوون، ئاراستەكانی مامەڵەی میدیایش لەگەڵ ئەو رووداوە بەپێی بەرژەوەندییە جۆراوجۆرەكانە، لەبەر ئەوەی نەتەوەكانی سەردەست لە ناو دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان، جووڵە ئیقلیمییەكە لە بەرژەوەندیی خۆیاندا دەبینن، لەسەر ئەو بنەمایە میدیاكەیان دەخەنەگەڕ، بەتایبەتیش میدیای دیاری عەرەب، لێ ئەوەی جێی سەرنجە، ئامانجی جووڵە ئیقلیمییەكە راگرتن و نەهێشتنی پرۆژەی كوردییە، كەچی هێشتا لە میدیای كوردستاندا، نەبووه‌تە بابەتی سەرەكی، تەنانەت لە سۆشیاڵ میدیایش جێی باس نییە.
لەوەتەی كارەكتەرەكانی جووڵەی ئیقلیمی سەردانی یەكتر دەكەن و خەریكی جێبەجێكردنی بەندەكانی رێككەوتنی نێوانیانن، هاوكات میدیای عەرەبی، بەتایبەتیش رۆژنامە بەناوبانگ و دیارەكان، كەوتوونەتە جووڵە و زەمینە بۆ جووڵە ئیقلیمییەكە خۆش دەكەن تا بچێتە واری جێبەجیكردنەوە، بۆ ئەمەش كار لەسەر چەند تەوەرێك دەكەن، یەكەم پێشاندانی كورد وەك مەترسییەكی گەورە لە ناوچەكەدا، تەنانەت هەندێكیان لە داعش بە مەترسیدارتری دادەنێن، دووەم داعش بە ئامرازێك دادەنێن كە بە هۆیەوە كورد بە هاوكاریی ئەمەریكا خەریكی فراوانخوازییە بە قەولی خۆیان؛ سێیەم، پێشاندانی عەرەب وەك نەتەوەیەكی زوڵملێكراو كە خاكی داگیر دەكرێ؛ چوارەم، ترساندنی هێزە ئیقلیمییەكان بەتایبەتیش توركیا بۆ ئەوەی زیاتر بێتە مەیدان.
دەبوو میدیای كوردستان لە میدیای عەرەبی زیاتر كاری لەسەر ئەو جووڵە ئیقلیمییە كردبا، چونكە بەدرێژایی مێژوو كورد بووه‌تە قوربانیی ئەو جۆرە رێككەوتنانەی نێوان دەوڵەتانی داگیركەر، كەچی میدیای كوردی مێش میوانی نییە، زۆرجار دەكەومە گومان، دیارە هیچ لەگۆڕێ نییە بۆیە میدیا خۆی لێنادات.
تا ئێستا ئەو قەڵەمانەی دەمێكە لەسەر ئەو مەسەلەیە دەنووسن، ژمارەیان لە پەنجەی دەست تێناپەڕێت، تەنانەت لە سۆشیاڵ میدیایش هەر ئەو چەند قەڵەمانەن رەزای خۆیان گران كردووە و باس لەو جووڵە ئیقلیمییە دەكەن، ئەگەر بەگوێرەی ئەو خۆلاتەریككردنەی میدیای كوردی بێت لەو بابەتە، ئەو جووڵە ئیقلیمییە هیچ مەترسییەكی نییە، بۆیە بەلایدا ناچێت، بەڵام دڵنیام ئەو خۆدوورگرتنەی میدیای كوردی، لەبەرئەوەیە هێشتا ئەو مەسەلەیە نەبووه‌تە بابەتی سەر مێزی دانیشتنی حزبەكان، میدیای كوردی پێی وایە بازاڕی خۆی لە باس و خواسی كۆبوونەوەی حزبەكاندا دەبینێتەوە، ئەو كۆبوونەوانەش هێشتا لە دابەشكردنی پلە و پۆست تێپەڕیان نەكردووە، راستییەكەی دەبوو میدیا رای گشتی بەجۆرێك جووڵاندبا، حزبەكان نەوێرابان چیدی باسی پشكی خۆیان بكەن، بەڵكو لەسەر ئەوە كۆی كردبانەوە ئاخۆ لەبەرانبەر ئەو جووڵە ئیقلیمییەی لە گۆڕێدایە و زەرەرمەندی یەكەم كوردە چی بكەن، ئەو خۆ كەڕولاڵكردنەی میدیای كوردی لە ئاست ئەو جووڵە ئیقلیمییە مەترسیدارە، وەك ئەو كابرایە وایە كە بەسەر لاشەی كوژراواندا بازی دەدا و دەیگوت خوا رەحم بكا هیچ نەقەومێ!




دوایین هەواڵەکان

مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact